گەڕەکی خەبات
Jump to navigation
Jump to search
گەڕەکی خەبات، یەکێکە لە گەڕەکە دێرینەکانی شاری سلێمانی و دەکەوێتە باشوری ئەو شارەوەو نزیک پارکی وڵوبەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودە و شەقامی سەرەکییە. گەڕەکەکانی چوار دەوری بریتین لە (حاجیاوا - سەرشەقام - سەرکارێز - زمناکۆ). گەڕەکی خەبات ژمارەیەکی زۆر دانیشتووی تێدایەو بەوە ناسراون کە کەسانی دڵسۆزو نیشتمان پەروەرو دیندارن و ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ لەگەڵ ئەمانەشدا چەند ھونەرمەندێکی مییللی ھەیە. گەڕەکی خەبات پێک دێت لە زیاتر لە 34 کۆڵان و کۆمەڵیک شوێنی گرنگ و قوتابخانەی تێدایە لەوانەش:
باخچەی ساوایانی ناز: تاکە باخچەی ساوایانە لە سنوری ئەو گەڕەکەو گەڕەکەکانی چواردەوری.
- قوتابخانەی بنەڕەتی (دلێران - قەندیل-
- سەرشەقام - یانزەی ئازار - ڕێزە - خەبات - شەونم - مەشخەڵان)
- قوتابخانەی ئامادەیی (تافانی کچان - خەباتی کوڕان-بۆکانی کوڕان)
- مزگەوت (بێخود - حاجی حەسەن - چاڵەکە)
- نەخۆشخانە (خەبات ١ - خەبات 2)[١]
- ↑ سەرچاوە: ویکیپیدیا