10-11-1948
Jump to navigation
Jump to search
شاعیری گەورەی گەلی كورد مامۆستا (زێوەر) لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە و لە گردی سەیوان بە خاك سپێردراوە، كە لە پاش خۆی كۆمەڵێك بەرهەمی بە نرخی بەجێهێشتوە، ناوی تەواوی مامۆستا زێوەر- عەبدوڵڵا کوڕی محەمەدی کوڕی مەلا ڕەسوڵه ساڵی 1875 لە گەڕەکی کانێسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. جگە لە خزمەتی ئایینی، گرنگیی زۆریشی بە بواری ئەدەب داوە و كەسێكی نیشتمانپەروەر بووە.