14-11-1784
Jump to navigation
Jump to search
بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی، ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەری ساڵی 1784، لەلایەن (ئیبراهیم پاشا)ی میری بابانەوە شاری سلێمانی دامەزراوە و پایتەختی میرنشینی بابانیش لە قەڵاچوالانەوە گوێزراوەتەوە بۆ سلێمانی شارەكەشی بە ناوی (سلێمان پاشا)ی باوكییەوە ناوناوە.
لە سەردەمی (ئیبراهیم پاشای) بابانیشدا کارێکی شارستانی گرنگ کرا کاتێ لە ساڵی 1784دا لە نزیک گوندی(مەڵکەندی) شاری سلێمانی بنیادنرا.
ئەوەبوو کۆشک و سەرای میری و مزگەوت و گەرما و بازاڕ و چەند خانوویەکی لێ دروستکرا. هەر لەم ساڵەدا دامودەزگای میرایەتی لە قەڵاچوالانەوە بۆ ئەم شارە گوازرایەوە و کرایە پایتەختی میرنشینەکە.
زۆری نەبرد سلێمانی بووە مەڵبەندێکی کارگێری و ئابووری و رۆشنبیری گرنگ لە کوردستاندا.