23-12-2024
- لە بەنداوی تشرین بە دەیان چەتە کوژران
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین گورزیان لە چەتەکان دا.
راگەیەندرا کە بە دەیان چەتە کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیش کراونەتە ئامانج.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییە هاتووە:
"هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی نزیک بەنداوی تشرین لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان وەشاند. ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و بە دەیان چەتە کوژران. چالاکیەکانی هێزەکانمان بەردەوامن. ترس و شڵەژان کەوتووەتە ناو چەتەکانەوە". ....
- شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)، "هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب"ـیان دەست پێ کرد.
ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)، "هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب"ـی دەست پێ کرد.
ڕاگەیاندرا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، تا ئێستە گورزی گەورە لە چەتەکان دراوە و چەند گوندێک لە چەتەکان پاککراوەتەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، چەندین چالاکی ئەنجامدران و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژران. لە ئەبو قەلقەلی باشووری مەنبەج تانکێکی چەتەکان تێک شکێندرا. ژمارەیەک گوند لە چەتەکان پاککرایەوە. [١]
...
بە ئامادەبوونى بەرپرسانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیی کۆبوونەوەیەک لەنێوان ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدى، فەرماندەیى گشتىی قەسەدە و سەرۆکایەتیى ئەنەکەسە بەڕێوەچوو، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستان و گفتوگۆ.
فەرماندەیى گشتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات ‘قەسەدە’ ڕاگەیاندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى ئەنەکەسە و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدى، بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەى قەسەدە ئاماژە بەوە کراوە “بە ئامادەبوونى بەرپرسانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتىی کۆبوونەوەیەک لەنێوان ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتىی هێزەکانى سووریاى دیموکرات و سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردى سووریا-ئەنەکەسە ئەنجام درا”.
بەگوێرەى ڕاگەیاندراوەکە “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى هەڵوێستێکى یەکگرتووی کورد کراوە لە سووریاى نوێدا”.
ئاماژە بەوەش کراوە “لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستان و لەسەر ئەو جۆرە کۆبوونەوانە و پەلەکردن لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانییان”.
پارت و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بە ئامانجی یەکخستنی گوتاری کورد لە دانوستانەکانی دیمەشق لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریادا دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.[٢]
...
شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید هارون سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاند.
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین، شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید هارونی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاند.
شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج، کە ١٥ ڕۆژە دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن، ئەمڕۆ هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەبیان لە منبج دەست پێ کرد.[٣]