داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

حسێن سێودین

حسێنی سینەما.jpg

ناوی حسێن عەزیز سێودینە لە ڕێکەوتی 01-07-1957 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، بەهۆی بەشداری کردنی لە شۆرِشی ئەیلول (1961-1975) نەیتوانییوە بەردەوامی بەخوێندنی خۆی بدات.

لە ساڵی 1981 رووی لە وڵاتی هۆڵەندا کردووە، لە ساڵی (1985-1987) لە پەیمانگایەکی هونەری ڤیدیۆیی لەم وڵاتە خوێدویەتی.

لە ساڵی (1988-1992) لە ئەکادیمیای سینەما و تەلەفزیۆنی هۆڵەندا برِونامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە.

خاوەنی کورتە فیلمی "دەمامکی شوشەیی"یە کە لە ساڵی (1992) لە وڵاتی هۆڵەندا بەرهەمی هێناوە، ئەمە جگە لە بەرهەمهێنانی چەند فیلمێکی دیکۆمێنتی .

لەوانە: "کوردستان لەرێگادایە بەرەو ئازادی" (1993)، "بەری داری ئازادی" (1997)، هەروەها بەرنامەی "ئاسۆی پەناهەنەدەکان"ی لە یەکێک لە کەناڵەکانی هۆڵەندی پێشکەش کردووە و فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ساڵی 1997 لە هۆڵەندا سازکردووە.


حسێن سێودین

بەرێوەبەری فیلم; نواندن؛ کاستینگ؛ ڕاهێنەری فیلم لە مێژووی فیلم و فۆتۆگرافی، هونەرە جوانەکان، دراماتۆرگیا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی فیلم.


درێژەی بابەت