ئەحمەد کایا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٣:٥٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئەحمەد کایا (Ahmet Kaya) گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بە ڕەگەز کوردی دانیشتووی تورکیایە، لە ساڵی ١٩٥٧ لە مەلاتیای تورکیا لەدایکبووە وەک پێنجەم منداڵی باوکێکی کورد و دایکێکی تورک و لە ساڵی ٢٠٠٠ـدا لە پاریس، فەڕەنسا کۆچی دوایی کردووە. باوکی لە کارگەی چنینی ح...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئەحمەد کایا (Ahmet Kaya) گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بە ڕەگەز کوردی دانیشتووی تورکیایە، لە ساڵی ١٩٥٧ لە مەلاتیای تورکیا لەدایکبووە وەک پێنجەم منداڵی باوکێکی کورد و دایکێکی تورک و لە ساڵی ٢٠٠٠ـدا لە پاریس، فەڕەنسا کۆچی دوایی کردووە.

باوکی لە کارگەی چنینی حوکمی کاریکردووە و خێزانەکەیان لە تەنھا ژوورێکدا ژیاون تاوەکو ساڵی ١٩٥٩، ئەوەش ئەو ساڵەبوو کە کارگەکە بەرھەمی باشتری بەرھەمدەھێنا و پارەی باشتری بە کرێکارەکان دەدا، خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە بەڵام بارودۆخی خێزانەکەی ڕێگای نەداوە بەردەوامبێت و لە ساڵی ١٩٧٧ـدا نیشتەجێی ئیستەنبووڵ بوون، ئەحمەد لە ئەستەمبوڵ تێکەڵی سیاسەت دەبێت، لەگەڵ سیاسەتیش خۆی فێرە مۆسیقا دەکا، شیعر دەنووسێت و لە پێناوی بژێوی ژیانیشیدا ھەموو جۆرە کارێک دەکا؛ دەبێتە شۆفێری لۆری و فرۆشیاری گەڕۆک و کرێکاریش، یەکەم پەیوەندی ئەحمەد و مۆسیقا ئەوکاتە دروستبوو کە سەردانی دۆست و خزمەکانی دەکرد لە لادێکەی خۆیان، خاڵی (یوسف) گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەن بوو، کە کاریگەری لەسەر ئەحمەد ھەبوو تاوەکو خۆی فێری ژەنینی ساز بکات.

ساڵی ١٩٩٣ لە شاری بەرلین کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد کە لەلایەن کۆمەڵەی بازرگانانی کوردەوە رێکخرابوو، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی کۆنسێرتەکە لەلایەن رۆژنامەی حورییەتەوە، لەلایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەتیی ئیستەنبوڵەوە دۆسیەیەکی لەسەر کرایەوە، دادگاکە کایای تۆمەتبار کرد بەوەی کە "هانی دوژمنایەتی و رقی داوە، دەستی لەگەڵ پەکەکە تێکەڵ کردووە و هاوکاری کردوون." لەسەر ئەم تۆمەتانە دوو دۆسییەی لەسەر کرایەوە و داوا کرا ١٠ ساڵ و نیو سزا بدرێت.

ھەروەھا سەرەتای دەستپێکردنی کاری مۆسیقای بۆ باوکی دەگەڕێتەوە کاتێک سازێکی بە دیاری بۆ کڕیووە، دوای ئەوە ئەحمەد چەندین کۆنسێرتی بچووکی ئەنجامداوە بۆ کرێکارەکانی ھاوڕێی باوکی و خزمەکانی، ھەروەھا یەکەم کۆنسێرتی فەرمی لە تەمموزی ساڵی ١٩٩٦ـدا بووە لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا، ھەموو بازنەی تەمەنی بە دەوری مۆسیقا و گۆرانییەوە بوو و دوای چەند ساڵێک لە فرۆشگایەکی تۆماری سی دی دەستی بە کارکردن کرد دوای چوون بۆ قوتابخانە.

گۆڕی ئەحمەد کایا لە پاریس.jpg

سەرەتای ژیان

00024780124.jpg

کایا پێنجەم و دوا مناڵی خێزانەکەی بووە، باوکی کورد و دایکی تورک بوو. باوکی بە ئەسڵ خەڵکی سەمسوور بووە و ڕۆیشتووەتە مەلەدی بۆ دۆزینەوەی کار. کاتێک کایا لەدایک بوو، باوکی لە کارگەیەکی دەوڵەتدا کاری دەکرد. دایک و باوکی و ھەر پێنج مناڵەکە لە خانوویەکی بچووکی کارگەکەدا دەژیان.[٧] لە نۆ ساڵیدا لە کارگەکەی باوکی دەستی بە گۆرانیبێژی کرد بۆ کرێکارەکانی تر لە شەوی جەژنی کرێکاراندا.

دوای ئەوەی گەورەتر بوو، کایا دەچوو بۆ خوێندنگە و کاتەکانی تریش لە فرۆشگەیەکی فرۆشتنی قەوان و کاسێتدا کاری دەکرد.[٤] ئیشکردن لەو فرۆشگایەدا وای لە کایا کرد کە بە شێوەیەکی باشتر شارەزای مۆسیقا و ئاوازدانان بێت.

ھاوسەرگیری لەگەڵ گولتەن

گولتەن کایا (پێش شووکردن بە کایا نازناوی خەیاڵئۆغڵوو بووە) دوای بڵاوکردنەوەی دووەم ئەلبوومی بەناوی "تێکئاڵان بە ئازار" ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ کایا. لە ساڵی ١٩٨٥دا گویلتەن ھەڵبەستی "ئاوازی شەبەق"ی نەوزاد چەلیک دەگەیەنێتە کایا کە بۆ دایکی نەوزاد نوسراوە لە سجنەوە. لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٦یشدا "کاتێک دێ" بڵاو دەکاتەوە. لەدوای ھاوسەرگیری لەگەڵ گویلتەن، کایا دەبێتە ناسراوی یوسف خەیاڵئۆغڵوی برای گویلتەن کە زۆرێک لە گۆرانییەکانی کایا ھۆنراوەی ئەون.

شەوی خەڵاتەکە

ئەحمەد کایا و کچەکەی
ئەحمەد کایا و کچەکەی

گۆڕی ئەحمەد کایا لە پاریس. بە تورکی نوسراوە: لەلایەن کچەکەی مەلیس و ژنەکەی گولتەنەوە دروست کراوە بەو وزە و شەرەفەی بۆی بەجێ ھێشتن ئەحمەد کایا کە بە گۆرانییە کۆمەلایەتییەکانی لایەنگری خەڵکی ھەژار و کوردی تورکیا دەکات، ئەم شێوازەی گۆرانیوتن و لایەنگری کەمینەکان دەبێتە ھۆی لە بەندیخانە کران و قەدەغە بوونی گۆرانییەکانی کایا و ھەروەھا ڕێگای گۆرانی گوتنیشی لێ تەنگ دەکرێتەوە.

لە ١٠ی شوباتی ١٩٩٩ کایا براوەی خەڵاتێکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی چاپی تابلۆید دەبێت و براوەی خەڵاتەکە دەر دەچێت. کاتێک خەلاتی باشترین گۆرانیبێژی ساڵ کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا پەخش دەکرێ وەردەگرێ، ڕای دەگەیەنێت: «من گۆرانییەکی کوردیم لە ناو ئەلبۆمە تازەکەم داناوە، چونکە من بە ڕەسەن کوردم. گومانم نییە گەلێ کۆمپانیای مۆسیقا حەز دەکەن ئەلبۆمە تازەکەم بڵاوبکەنەوە.»[٧] دوای تەواو بوونی ئەم قسانە، چەند ھونەرمەندێکی تورک ھێرشیان کردە سەری و ھاواریان کرد: (خاین! بڕۆ دەرێ).