كاوه‌ گه‌رمیانی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٥٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

شه‌هیدی قه‌ڵه‌م – كاوه‌ گه‌رمیانی 1979 – 2013

کاوەگەرمیانی.jpg

ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف

كاوه‌ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، ناسراو به‌ كاوه‌ گه‌رمیانی له‌ ووڵاتی ئێران له‌ شاری ره‌شت له‌ ئاواره‌یی له‌ ساڵی 1979 له‌ دایكبووه‌ ، پاش به‌ ریكردنی ته‌مه‌نیك له‌ ئاواره‌یی دێنه‌ باشوری كوردستان و له‌ شاری کەلار نیشته‌جێ‌ ده‌بن ، كاوه‌ گه‌رمیانی له‌ ته‌مه‌نی پێنج ( 5 ) ساڵی واتا له‌ ساڵی 1984 ده‌خرێته‌ به‌ر خوێندن و چاوه‌كانی به‌ خوێندن و خوێنده‌واری له‌ قوتابخانه‌ی (نیزال )ی پێشتر و ( مرواری ) ئێستا قوناغی سه‌ره‌تای ته‌واو ده‌كات ، له‌ قۆناغه‌كانی خوێندندا تا پۆلی ( دووه‌می ناوه‌ندی ) ده‌بڕێت و پاشتر له‌به‌ر قورسی گوزره‌رانی ژیان ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرێت و روو له‌ كارر و كاسبی ده‌كات له‌ پێناو مانه‌وه‌ له‌ ژیان بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ باوكی كۆچی دوای ده‌كات ، به‌مه‌یش قورسای خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ و له‌و پێناوه‌دا روو له‌ چه‌ندین كار و كاسبی قورس ده‌كات و ژیانی به‌ هه‌ژاری ده‌گوزه‌رێنێت .

کاوە گەرمیانی و شیرین ئەمینی هاوسەری لە رۆژی زەماوەندەکەیان لە 12-12-2012
کاوە گەرمیانی و شیرین ئەمینی هاوسەری لە رۆژی زەماوەندەکەیان لە 12-12-2012

له‌و ده‌مه‌ی كه‌ بارودۆخی ئابوری و سیاسی كوردستان له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا رووی له‌ خراپی كردبوو ، ئه‌مه‌یش وای له‌ زۆرێك له‌ هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت گه‌نجان كرد كه‌ روو له‌ هه‌نده‌ران بكه‌ن له‌ پێناو ژیانێكی باشتر و به‌و شێوه‌یش كاوه‌ گه‌رمیانی بۆ چه‌ندین جار رێگه‌ی هات و نه‌هاتی هه‌نده‌ران تاقی كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی كولله‌ مه‌رگی كوردستان رزگاری ببێت ، به‌ڵام له‌ هه‌موو جاره‌كاندا سنورداش ده‌كرێته‌وه‌ و نه‌یتوانیه‌وه‌ به‌و ئاواته‌ی بگات و هه‌موو جاره‌كان دیته‌وه‌ نیو خانوه‌ قوڕێنه‌كه‌ی و ژیانه‌ هه‌ژارانه‌كه‌ی ده‌ست پێ‌ ده‌كاته‌وه‌ .

كاوه‌ گه‌رمیانی جگه‌ له‌ زمانی كوردی ئاشنای زمانه‌كانی تری ( فارسی و عه‌ره‌بی ) بووه‌ و توانیویه‌تی له‌و رووه‌ سودی لێ‌ وه‌ر بگرێت ، پێش ئه‌وه‌ی كاوه‌ گه‌رمیانی بێته‌ نیو دنیای رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه‌ به‌ شیعر نوسین ده‌ستی پێ‌ كردووه‌ و خۆی به‌ شیعره‌وه‌ خه‌ریك كردووه‌ ، به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ رێگه‌ی شیعره‌وه‌ تێكه‌ڵی دنیای مه‌عریفه‌ بووه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌ ساڵی 2002 تێكه‌ڵی دینای رۆژنامه‌گه‌ری ده‌بێت ، سه‌ره‌تای كاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌ وینه‌گرتن ده‌ستی پێ‌ كردووه‌ واتا ( فۆتۆ جۆنالیست ) و له‌و رێگه‌وه‌ هه‌وڵی ده‌دا وێرانی و كه‌م و كوڕییه‌كان پیشانی هه‌موان بدات ، پاشتر زیاتر له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا رۆچووه‌ و چه‌ندین راپۆرات و هه‌واڵی رۆژنامه‌نوسی ئاماده‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ رۆژنامه‌ و سایته‌كاندا كاری كردووه‌ ، له‌ ساڵی 2007 به‌ دواوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌بێت به‌ په‌یامنێر له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ( سایتی ئاوێنه‌ ) و ( رادیۆی ئازادی ) و لێره‌یشه‌وه‌ زیاتر تێكه‌ڵی كاری رۆژنامه‌نوسی بووه‌ و زۆر تر كاره‌كانی بۆ به‌دواداچوون بووه‌ له‌سه‌ر كه‌نده‌ڵی و كه‌م و كوڕییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری گه‌رمیان ، هه‌ر له‌و كاروانه‌دا بوه‌ته‌ په‌یامنێری هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌كانی ( ئاوێنه‌ ، كوردستان راپۆرت ، رێگای كوردستان و گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ ) .

ماڵەکەی کاوە گەرمیانی.jpg
لۆگۆی ماڵپەڕی ئاوێنە لەکاتی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی
لۆگۆی ماڵپەڕی ئاوێنە لەکاتی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی

كاوه‌ گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوس بۆ زیاتر كار كردن و خۆ ته‌رخان كردن بۆ هه‌ڵماڵینی كه‌م و كوڕی و گه‌نده‌ڵیه‌كان بیری له‌ ده‌ركردنی رۆژنامه‌ و بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ له‌ سنوری گه‌رمیان كردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ ساڵی 2011 كتێبێكی چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی ( گه‌رمیان له‌ نێو به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌شه‌كاندا ) ، پاشتر له‌ ساڵی 2012 بوو به‌ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ( گه‌ڕان ) و درێژه‌ی به‌ كاری رۆژنامه‌گه‌ری خۆی داوه‌ ، له‌ 10/9/2012 بوو به‌ خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری گۆڤارێكی تر به‌ ناوی ( رایه‌ڵ ) كه‌ تا ساتی تیرۆر كردنی توانی ( 14 ) ژماره‌ له‌و گۆڤاره‌ بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر بۆ خۆی زۆر ترین كاره‌كانی به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یاند ، كاوه‌ جگه‌ له‌ كاری رۆژنامه‌نوسی كه‌سێكی چالاكیش بووه‌ له‌ بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌نده‌نیدا هه‌ر بۆیه‌ له‌ زۆرێك له‌ خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌تیه‌كاندا رۆڵی هه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی چه‌ندین جار توشی ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌ و گرتن و لێدان بووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌و پێناوه‌دا ( لوتی ) له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ شكێنراوه‌ ، كاوه‌ گه‌رمیانی ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و ئه‌ندامی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نوسانی جیهان بووه‌ .

0045547.jpg

كاوه‌ گه‌رمیانی له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه‌سێكی ناسراو و هاوڕێ‌ و دۆستی رۆژنامه‌نوسان بووه‌ ، كاوه‌ گه‌رمیانی له‌ 12/12/2012 ژیانی هاوسه‌ر گیری له‌گه‌ڵ خاتوونی رۆژنامه‌نوس و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراو ( شیرین ئه‌مین ) پێك دێنێت و ژیانێكی ساده‌ و هه‌ژارانه‌ له‌ نێو خانویه‌كی قوڕدا ده‌گوزه‌رێنێت ، له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و نوسینه‌كانی مه‌خابن له‌ شه‌وی 5/12/2013 رۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ر ده‌ست رێژی گولـله‌ ده‌درێت و شه‌هید ده‌كرێت و بۆ رۆژی پاشتر له‌ نێو ئاپۆڕای هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوساندا به‌ دروشمی ( ئازادی ، ئازادی ) له‌ گۆڕستانی ( كه‌لاری كۆن ) به‌ خاك ده‌سپێردرێت ، شه‌هید كاوه‌ له‌ پاش خۆی جگه‌ر كۆشه‌یه‌كی به‌ناوی ( ئامه‌د ) ده‌بێته‌ ئومێد بۆ هاوڕێ‌ و كه‌س و كاره‌كه‌ی ، ساڵانه‌ له‌ (5/12) دا له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان و گه‌رمیاندا له‌ رۆژی شه‌هید كاوه‌دا چه‌نیدن چالاكی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، وه‌ك نه‌ریتێكش له‌ كه‌لار ساڵانه‌ بۆ یادی شه‌هید كاوه‌ چه‌ندین چالاكی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ( خه‌ڵاتی شه‌هید كاوه‌ ) به‌ كه‌سێكی چالاك ده‌به‌خشرێت ، دورد بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م و شه‌هید كاوه‌ی هه‌میشه‌ رێباز زیندوو ، شه‌هید كاوه‌ پێت ده‌ڵێین ( هه‌میشه‌ له‌ یادمانی ) .

00340121410.jpg
جلە خوێناوییەکانی کاوە گەرمیانی
جلە خوێناوییەکانی کاوە گەرمیانی