داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شەهابە هەولێری (شەهابەدین ئەحمەد حوسێن مهاجیر) ئامادەکردنی: نەجمەدین عەزیز سمایل

شەهابە هەولێری.jpg

مەقام و قۆریاتبێژ بەزمانی کوردی و تورکمانی، قورئان خوێن و نیگارکێش و خۆشنووس، شەهابەی هەولێری بەسەر دەکەینەوە. ناوی تەواوی(شەهابەدین ئەحمەد حوسێن مهاجیر)ە، ناسراوە بە شەهابە هەولێری، بە پێی سەرچاوەکان، یەکێك لەوانە نووسەر جەلال خدر حوسێن ساڵی لە دایك بوونی دەگێڕێتەوە بۆ(١٨٩١-١٩٣٩)، بەڵام هەندێ سەرچاوەی دیکە ساڵی لە دایك بوونی دەگەڕیننەوە بۆ(١٨٨٥-١٩٤٥) هەندێ سەرچاوەی تریش ساڵی لە دایك بوونی بە ساڵی ١٩٠٢ دادەنێن، شەهابە هەولێری لە یەکێ لە گەڕەکەکانی قەڵاتی هەولێر لە دایك بووە. هونەرمەندی و قورئان خوێن شەهابەی هەولێری لە جەنگی جیهانی یەکەم باوکی لەدەسەتداوە، دایکی بەخێوکردنی گرتۆتە ئەستۆ، دیارە پاش ماوەیەکی کەم دایکیشی کۆچی دواییکردووە،(مەلا فەندی)هەولێر خۆی لێکردۆتە ساحێب و لە مزگەوتی گەورەی ناو بازاری هەولێر ژوورێکی بۆ دابێنکردووە و مووچەیەکیشی بۆ بڕیوەتەوە.

شەهابەی هەولێری لە ساڵی ١٩٢٠ ماوەیەك چۆتە شاری کەرکووک لەوێ دەستی بە خوێندنی قورئانی پیرۆز کردووە، دواتر هاتۆتەوە هەولێر، لە مزگەوتی گەورەی هەولێر ئاشنایەتی لەگەڵ هەریەك لە(مەلا مستەفا و مەلا فەتاح و مەلا ئەمین) پەیداکردووە، بۆتە هاوڕێی سەید مەردان و سەید عەبدولقادر کە هەردووکیان شارەزاییەکی زۆریان لە قورئان خوێندن هەبووە، ئەو لەسەر دەستی ئەوان فێری خوێندن و تەجویدی قورئان بووە، لەگەڵ ئەوانیش بەشداری لە خوێندنەوەی ئاهەنگی مەولود کردووە، دواتر دەستی بە خوێندنی سروود و تەواشیح و شیعر و ستایشی ئایینی کردووە،


درێژەی بابەت