گوشاد کەمال

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٥:٤٦، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|هونەرمەند گوشاد کەمال هونەرمەندی گۆرانیبێژ ناوی تەواوی (گوشاد کەمال کەریم) لە ساڵی 1962 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە کۆیە تەواو کردووە. سەرەتای ژیانی هونەریی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی حەفتا...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
هونەرمەند گوشاد کەمال

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ناوی تەواوی (گوشاد کەمال کەریم) لە ساڵی 1962 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە کۆیە تەواو کردووە. سەرەتای ژیانی هونەریی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی حەفتاکان کە ئەو کاتەی لە قوتابخانە بوو، دواتر لە ئاهەنگەکان و بۆنە نەتەوایی و نیشتیمانییەکان گۆرانی وتووە.

هونەرمەند گوشاد کەمال لە تەمەنی لاوێتی

گوشاد کەمال، خاوەنی 10 بەرهەمی هونەرییە و جگە لە کاری هونەری بۆ ماوەی 10 ساڵیش پێشمەرگە بووە، بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵی بەدەستهێناوە. گوشاد کەمال ئەندامی تیپی باواجی کۆیە بووە، لەسەرەتاکانی ساڵانی 1970 هەر زوو بەدەنگە خۆشەکەی و گۆرانیە بەچێژەکانی وەکو هە لاو هە لاوە گوڵێ و گۆرانی پاوانەکانی و گۆرانی تەماشای خاڵی سەر ڕوومەتی کە، هەروەها گۆرانی بەخێر بێیتەوە.. چەندین گۆرانیشی لە ئێسگەی کوردی بەغدا تۆمار کردووە.

2023-01-08 061019.jpg

دوای ماوەیەک لە نەخۆش کەوتنی هونەرمەند گوشاد کەمال لە شاری کۆیە 07-01-2023 کۆچى دوایی کرد هەر لە کۆیەش بەخاک سپێردرا.