شادمان مەلا عەزیز سەحاف

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٦:١٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « وێنۆک|هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف شادمان مەلا عەزیز سەحاف هونەرمەندی ئەکتەری دیارى شانۆ و دراماى کوردییە. لە ساڵی 1959 لە سلێمانی لەدایکبووە، باوکی و باپیری کەسایەتییەکی ناوسراوی شارەکە بووە، کە پیشەیەکی تایبەتییان هەب...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف


شادمان مەلا عەزیز سەحاف هونەرمەندی ئەکتەری دیارى شانۆ و دراماى کوردییە. لە ساڵی 1959 لە سلێمانی لەدایکبووە، باوکی و باپیری کەسایەتییەکی ناوسراوی شارەکە بووە، کە پیشەیەکی تایبەتییان هەبووە کە بەرگرتێگرتنەوەی کتێب و نووسراوەکان بووە، خۆشی ساڵانێکی زۆر لە دووکانەکەی باوکیدا کاریکردووە.

2023-01-15 191251.jpg

هونەرمەند قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە شاری سلێانی تەواو کردووە و دەستپێکی کاری هونەریی لەگەڵ تیپی پێشڕەو بووە و دواتر لە چەندین بەرهەمی شانۆیی، تەلەڤزیۆنی و کورتەفیلمێکدا رۆڵی گێڕاوە و لەبواری میدیاشدا کاری کردووە.

نازناوی سەحاف: باوباپیرانیان لەسەردەمی برایم پاشای باباندا خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتنی بووە، سەحاف لە (مصحف)ەوە ھاتووە، کە بە خزمەتی کتێبەوە خەریک بوون و کتێبێک ئەو دەمە بە پیرۆزیی قورئانەوە بە (مصحف) ناوبراوە، ئەویش بووە بە صحاف. دوای خۆیشیان نەوە دوای نەوە ھەر خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتن بوون بە ئێستاشەوە. باوباپیرانیان و ناوبراویش چەندین دەستنووسی گرنگی مێژویییان لەفەوتان پاراستووە بەهۆی ئەم پیشەیەیانەوە. شادمان عەزیز لە ماوەی کاری هونەریدا بەشداری لە چەندان کاری شانۆییدا کردووە، جگە لەوەش لە چەندین فیلم و درامادا رۆڵی بینیوە. هەروەها کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بووە، لە بەشی راگەیەندن - رادیۆی ترافیک.

کۆچیدوایی: شادمان مەلا عەزیز ماوەیەک بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بەو هۆیەوە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاندبوو توانای جوڵەی لەدەستداوە. ڕۆژی یەکشەممە 15-01-2023 ، دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە تەمەنی 64 ساڵیدا، کۆچی دواییکرد.


ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق