عومەر چاوشین

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٨:٣٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « وێنۆک عومەر چاوشین؛ لە ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەساڵی ١٩٦٧دا لە تیپی نواندنی سلێمانی بووەتە ئەندام و یەکەم هونەرمەندی بواری نواندن بووە پیاو بێت و رۆڵی ژن بگێرێت و زۆربەی جار رۆڵی ژنی بینیوە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
Db9a58c71f6ac074510a73d6e8129eb2.jpg

عومەر چاوشین؛ لە ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەساڵی ١٩٦٧دا لە تیپی نواندنی سلێمانی بووەتە ئەندام و یەکەم هونەرمەندی بواری نواندن بووە پیاو بێت و رۆڵی ژن بگێرێت و زۆربەی جار رۆڵی ژنی بینیوە لە نواندنەکاندا. ئەو هونەرمەندە لەماوەی ژیانیدا ٩ جار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە و خاوەنی سێ منداڵە، لە کۆتاییەکانی ژیانیدا لە ئوتێل و دواتر لە خانەی بەساڵاچووان و ماڵی کەسە نزیکەکانیدا دەمایەوە.

عومەر چاوشین لەگەڵ هونەرمەند مەکی عەبدوڵڵادا کۆمەڵێک چیرۆکی نواندنیان دەرکردووە و لەوانەش:

"پیسکەی تەڕ پیر - جەنابی موفەتیش - ژن بە ژن - ماوتە کاولی کەی - شایی خوێناوی - گۆڕ هەڵکەن - مشتەی ناو هەمانە - مەکری ژنان - لە چایخانەدا - بلیت و زاوا - کرێ گرتە - مەلموس - قڵیشایەوە - کێچ - سێ گوڵی ژاکاو - چاوی ڤێتنام - شێخی تەپڵە ڕەش - دڵۆپی خوێن - مامە خەمە."


او: عومەر نازناو: عەمەر چاوشین ساڵی لەدایکبوون: 1942 ڕۆژی کۆچی دوایی: 15-01-2023 شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی ژیاننامە لە ساڵی 1942 لە گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1967 لە تیپی نواندنی سلێمانی بووەتە ئەندام. زۆربەی جار ڕۆڵی ئافرەتی بینیوە. لەگەڵ هونەرمەند مەکی عەبدوڵڵادا کۆمەڵێک چیرۆکی تەمسیلییان بۆ تەلەڤزیۆنی کەرکووک دەرکردووە. لە ڕۆژی 15-01-2023 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە. کارەکانی - پیسکەی تەڕ پیر - جەنابی موفەتیش - ژن بە ژن - ماوتە کاولی کەی - شایی خوێناوی - گۆڕ هەڵکەن - مشتەی ناو هەمانە - مەکری ژنان - لە چایخانەدا - بلیت و زاوا - کرێ گرتە - مەلموس - قڵیشایەوە - کێچ - سێ گوڵی ژاکاو - چاوی ڤێتنام - شێخی تەپڵە ڕەش - دڵۆپی خوێن - مامە خەمە