داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شادمان مەلا عەزیز سەحاف

هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز سەحاف


شادمان مەلا عەزیز سەحاف هونەرمەند و ئەکتەری دیارى شانۆ و دراماى کوردییە. لە ساڵی 1959 لە سلێمانی لەدایکبووە، باوکی و باپیری کەسایەتییەکی ناوسراوی شارەکە بووە، کە پیشەیەکی تایبەتییان هەبووە کە بەرگرتێگرتنەوەی کتێب و نووسراوەکان بووە، خۆشی ساڵانێکی زۆر لە دووکانەکەی باوکیدا کاریکردووە.


هونەرمەند قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و دەستپێکی کاری هونەریی لەگەڵ تیپی پێشڕەو بووە و دواتر لە چەندین بەرهەمی شانۆیی، تەلەڤزیۆنی و کورتەفیلمێکدا رۆڵی گێڕاوە و لەبواری میدیاشدا کاری کردووە.


2023-01-15 191251.jpg


نازناوی سەحاف:


باوباپیرانیان لەسەردەمی برایم پاشای باباندا خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتنی بووە، سەحاف لە (مصحف)ەوە ھاتووە، کە بە خزمەتی کتێبەوە خەریک بوون و کتێبێک ئەو دەمە بە پیرۆزیی قورئانەوە بە (مصحف) ناوبراوە، ئەویش بووە بە صحاف. دوای خۆیشیان نەوە دوای نەوە ھەر خەریکی کتێب و بەرگ تێگرتن بوون بە ئێستاشەوە. باوباپیرانیان و ناوبراویش چەندین دەستنووسی گرنگی مێژویییان لەفەوتان پاراستووە بەهۆی ئەم پیشەیەیانەوە.

درێژەی بابەت