سالار سەلمان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:١٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە « وێنۆک سالار سەلمان هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر میوزیکژەن و گۆرانینووس و گیتارژەن، لە 25-06-1959 لەشاری کەرکووکی باشووری کوردستان لەدایکبووە. '''ژیانی ھونەری: -''' هونەرمەند سالار سەلمان لە ساڵانی هەشتاکانەوە سەرقاڵی کار...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
2023-01-16 235140.jpg

سالار سەلمان هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر میوزیکژەن و گۆرانینووس و گیتارژەن، لە 25-06-1959 لەشاری کەرکووکی باشووری کوردستان لەدایکبووە.


ژیانی ھونەری: -

هونەرمەند سالار سەلمان لە ساڵانی هەشتاکانەوە سەرقاڵی کاری ھونەرییە و بەھۆی ئەو ئاوازانەی کە دایناوە، ئەو گۆرانییانەی کە نووسیویەتی و ئامێرەکەی (گیتار) بە کەسێکی داھێنەر و پێشەنگ پێناسە دەکرێ کە کارەکانی دانسقە و جیاواز بووە.

سالار زیاتر بە ئاوازەکانییەوە ناسراوە و ئەو کاسێتەی تیپی مۆسیقای سروود لە ساڵی 1986داتۆماری کرد، ھەمووی بەرھەمی ئەو بوون. زۆر ھونەرمەندی کوردی وەکوو: کڵپە مستەفا، کەمال مەحەمەد و سالار مەحموودی پێگەیاندووە و ئاوازی بۆ داناون کە بە ئێستاشەوە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانن و لەسەر زاری خەڵکن و ھەنووکەش بەردەوامە.

هونەرمەند سالار سەلمان جگە لە کاری ھونەری لە 20-01-1989 لەگەڵ چەند ھونەرمەندێکی تر یانەی کوردیی میدیایی لە ئەمستەردامی ھۆڵەند دامەزراندووە. زۆربەی گۆرانییەکانی سالار سەلمان لەلایەن گۆرانیبێژانی ترەوە وەکوو چیا مەدەنی وتراونەتەوە.

هونەرمەند لە ئێستادا لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە.

گۆرانییەکان:-

  • ئەمشەو ئەمشەو
  • ئەی مانگ (لەگەڵ سەرکەوت سەعید)
  • بڕیاری چی بەم؟
  • بە شەوقی
  • چەکھەڵگری خاکێکم
  • خۆزگە
  • دایە گیان
  • دەبێت ڕووکەینە سارا
  • دەچینۆ
  • دەردی غوربەت
  • شەوێکە ئەمشەوی تر
  • شیرینێ
  • کوڵم و ئەگریجە
  • کۆتری سپی
  • گەرچی وێڵی دەشت و دەرم
  • لە پاش تۆ
  • لە ھەر سووچێ
  • مام لالۆ
  • وڵاتم بەجێھێشت
  • وێنەی تۆ
2023-01-16 235234.jpg

ئاوازەکان: -

هونەرمەند سالار ئاوازی بۆ چەندین گۆرانی و گۆرانیبێژ داناوە:

کڵپە مستەفا

  • بە شەوقی
  • گەرچی وێڵی دەشت و دەرم
  • وێنەی تۆ


کەمال مەحەمەد

  • بڕیاری چی بەم؟
  • شیرینێ


سالار مەحموود

  • ئەرێ ھۆ لەیلی
  • لە پاش تۆ


کەمال محەممەد و میران عەلی

  • جەژنی مەرگ


سەرکەوت سەعید

  • یاران


ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق