سابات ئیسلامبولی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٧:٣٠، ٢ی شوباتی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئامادەکردنی: '''مانو بەرزنجی''' سابات م.ئیسلامبولی Sabat Islambouli (1867– 1941) یەکێک بوو لە یەکەمین ژنە پزیشکی کورد لە سوریا. لە بنەماڵەیەکی کوردی رۆژئاوا لەدایکبووە. گۆڕانکاری لە ڕێنووسی ناوەکەیدا هەبووە و بە سابات ئیسلامبوولی، تەبات ئیسلامبولی، ثبات ئی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی


سابات م.ئیسلامبولی Sabat Islambouli (1867– 1941) یەکێک بوو لە یەکەمین ژنە پزیشکی کورد لە سوریا.

لە بنەماڵەیەکی کوردی رۆژئاوا لەدایکبووە. گۆڕانکاری لە ڕێنووسی ناوەکەیدا هەبووە و بە سابات ئیسلامبوولی، تەبات ئیسلامبولی، ثبات ئیسلامبوولی و زۆرتر ناسراوە.

پەڕگە:خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان ئاناندبای جۆشی، کێی ئۆکامی و تابات ئیسلامبولی، لە 10ی تشرینی یەکەمی 1885 وێنەیان گرتووە..jpg
خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان ئاناندبای جۆشی، کێی ئۆکامی و تابات ئیسلامبولی، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی 1885 وێنەیان گرتووە.

ڕاهێنانی پزیشکی

ئیسلامبولی لە کۆلێژی پزیشکی ژنان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا خوێندوویەتی(Medical College of Pennsylvania in America). لە ساڵی 1890 بە بڕوانامەی پزیشکی بەدەستهێناوە.

ژیانی دواتر

پێدەچێت ئیسلامبولی دوای تەواوکردنی خوێندنی گەڕابێتەوە دیمەشق، دواتر لە ساڵی ١٩١٩ بۆ قاهیرە بەپێی لیستی خوێندکارانی پێشووی کۆلێژەکە.

دوای ئەوە کۆلێژەکە پەیوەندی لەگەڵیدا لەدەستداوە و ئاگاداری ژیانی نەماوە. زۆر شت نازانرێت کە کاتێک ئەمریکای بەجێهێشتووە چی بەسەر هاتووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە.