داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

فرانک هۆخەربەییتس كێیه‌؟

نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

فرانک.jpg

دوای ئەوەی پێشبینی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ی كردبوو، له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا زیاتر دەرکەوت. ئه‌و وتبووی (بوومەلەرزەیەکی گەورە بە گوڕی زیاتر لە ٧.٥ پلە تورکیا و سووریا دەگرێتەوە).

پێشبیینییه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو! (له‌كاتێكدا هیچ ناوه‌ندێكی زانستی پێشبینیكردنی ته‌واوه‌تی بۆ كات و شوێن و ماوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ به‌ ڕاست دانانێن) بوو به‌ یەکێک لە پاڵەوان و بەناوبانگەکانی ڕاگه‌یاندنه‌كان و له‌ ئێستادا زۆرترین کەس به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاخۆ (فرانک هۆخەربەییتس كێیه‌؟) ئێمه‌ كاره‌كه‌تان بۆ ئاسانتر ده‌كه‌ین و لێره‌وه‌ پێتانى ده‌ناسێنیین:

توێژه‌ر، جيۆلۆجیسى هۆڵندی (فرانک هۆخەربەییتس (Frank Hoogerbeets ساڵی ١٩٦٨ له‌دایك و باوكێكی هۆڵندی له‌دایك بووه‌. لە دامەزراوەی ئەندازەیی )کۆمەڵەی خۆر (SSGEOS کاردەکات. هاوسه‌ری خاتوو (ئەنکە ڤیسەر(Anke Hoogerbeets-Visser نه كه‌ وه‌ك توێژەێکی کۆمەڵایەتییه‌.

ده‌رباره‌ی منداڵ و ژیانی تایبه‌تی زانیارییەکی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ له‌ پەیڕەوانی ئایینی کریستیانییه‌. باڵای ١.٧٠ یه‌ کێشی ٨٢ کیلۆیه‌.

فرانک هۆخەربەییس١.jpg

فرانك هه‌ر له‌ منداڵییەوە ئارازووی زۆری بۆ ناسینی کۆمەڵەی خۆر و مانگ و هەسارەکان هەبووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا هەوڵی داوه‌ له‌ نەخشه‌ی بیرکاری نێوان هەسارەکان تێبگات كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌ دواتر بووی بوو بە بنەمایەکی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە پێوەری ئەندازەیی هەسارەکان. ساڵی ٢٠٠٢ ڕێکخراوێکی قازانجنەویستی بەناوی Ditrianum ه‌وه‌ دامەزراندووە كه‌ پاڵپشتی له‌ لێکۆڵینەوە و پێوەری ئەندازەیی لە سرووشت ده‌كات. ساڵی ٢٠٠٧ سەرنجی وردی خسته‌ سه‌ر ئەندازەیی لە کۆمەڵەی خۆردا كه‌ بەدیدی فرانگ ئه‌م ناسینه‌ گەورەترین کاریگەریی لەسەر زەوی و مانگ هەیە. سامانەکەی كه‌ هەندێک به‌ نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار ده‌یخه‌مڵێنن لە ڕێگەی ژیانی پیشەیی خۆیەوە وەک توێژەرێک بەدەستی هێناوە.

فرانک هۆخەربەییست.jpg


درێژەی بابەت