عومەر تۆفیق عەبدوڵڵا، ناسراو بە "عومەر دڵپاک" لە ساڵی ١٩٤٥ لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٠ بووە بە ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و بەشداری چەندین کاری شانۆیی و دراما و بەرهەمی هونەری کردووە.