هادی مەحمود
پێداچوونەوی ٠٠:٢٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
لە 1970 لە گەرەکی سابونکران لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
بۆ یەكەم جار لەساڵی 1997 هاتۆتە ناو بواری نواندنەوە، بەڵام سەركەوتووانە لە چەندین كاری هونەریدا بەشداری كردووە، لەوانە فیلمی (ژیانی حەسەن زیرەك و زنجیرە درامای گەردەلوول و زنجیرە درامای رۆژگارە تەریبەكان). لە درامای گەردەلول زیاتر ناسرا
پێشکەشکاری بەرنامەی چێشتەنگاو بوو لە ڕادیۆی ئێن ئاڕ تی.
ناوبانگی ھادی مەحمود لە درامای گەردەلولەوە سەریھەڵدا کاتێک بەکەسایەتی (عەریف حەمە تاڵ) دەرکەوت، جگە لەوەش بەشداری دەیان فیلم و درامادا کردوە، دوای ساڵانێک لە خزمەتی هونەری دواجار بەهۆی جەڵتەوە لە رێکەوتی 30-04-2023 لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی کرد و گیانی لەدەستدا.