داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شەرەفنامە

نووسینی: شەرەفخانی بەدلیسی

شەرەفنامە 25.jpg

وەرگێڕانی: هەژار موکریانی

بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنی پەڕتووکی: (شەرەفنامە مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!

پەڕگە:شەرەفنامە مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان.pdf

شەرەفنامە کە لە وەرگێڕانەکەیدا ناونیشانی "مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان"ـی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، (میر شەرەفخانی بەدلیسی) نووسراوە. شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێکھێنانی لە ساڵی 1597ـدا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر دواتر عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی(هەژار) کردوویەتی بە کوردی.

شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک ھاتوە. ھەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستە و لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە.

شەرەفنامە، لەبەر ئەوەی بە فارسی نوسراوە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆر زمانی تر. ھەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراو لە ڕووی وەرگێڕانەوە. ھەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی سەرنجی بدەن و ھەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. یەکێ لەوانە کەمال مەزھەرە کە بە خەتی خۆی لە لاپەڕی 60ـی نوسراوی وەرگێڕانەکەی ھەژاردا ئەڵێ: "لەسەر داوای ھەژار خۆی - گەلێک لە دەستنوسی شەرەفنامە کە - کرددوویەتی بە کوردی - لەگەڵ چاپی ڕووسی و عەرەبی ئەو کتێبەدا بەراوردم کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەرجەمەکە زۆر ڕێک و پێکو و ئەمینە و لە ھیچ شوێنێکدا جیاوازیم بەرچاو نەکەوت.

درێژەی بابەت