غوڵام ڕەزا ڕەشید یاسمی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

غوڵام ڕەزا ڕەشید یاسمی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردی کرماشانی.

غوڵام ڕەزا ڕەشید یاسمی لە 20-11-1896 لە گاوارەی سەر بە داڵاهۆی کرماشان لەدایک بوو.

غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی لە شاری گاورەی سەر بە پارێزگای داڵاهو لە پارێزگای کرماشان لە دایکبووە.

محەممەد وەلی خان غۆرانی باوکی شاعیر و نیگارکێش و خەتنووس بووە.

باپیری لە لای دایکیەوە محەممەد باقر میرزا خوسرەوی کرماشانی، نووسەری چیرۆکی شەمس و تۆگرە کە بە هاوکاری ڕەشید شیعرەکانی چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

ڕەشید یاسمی خوێندنی سەرەتایی لە کرماشان تەواو کردووە. پاشان چووە تاران و خوێندنی ناوەندی لە ئامادەیی سانت لویس تەواو دەکات.

لەو کاتەوە بە هاندانی نیزام وەفا کە مامۆستای ئەدەبی بوو، دەستی بە شیعر نووسین کرد.

یاسمی لە لای ئیلاهی قومشایی و حاج عەباسەلی کەیوان قەزڤینی فەلسەفە و عیرفانی خوێندووە. دوای تەواوکردنی خوێندن، ماوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە و دارایی و دادگا کاری کردووە.

لە هەمان کاتدا جیرگەی دانشواری دامەزراند کە دواتر بە هەوڵی مەلیک شەعرە بەهار بوو بە کۆمەڵەی فاکەڵتی.

هاوکات لەگەڵ هاوکاری لەگەڵ گۆڤاری کۆلێژ، ڕەشید هاوکاری لەگەڵ نووسەران و شاعیرانی ئەو سەردەمە وەک محەمەد تەقی بەهار، سەعید نەفیسی، عەباس ئیقبال، ئیبراهیم ئەلفات و ئەوانی دیکە کردووە. لە هەمان کاتدا دەبێتە ئەندامی "کۆمەڵگەی ئەدەبی ئێرانی" و یەکەم بەرهەمی خۆی لەسەر "ابن یامین فریومدی" شاعیری بنەماڵەی سەربەدەران بڵاوکردەوە.

لە ساڵی 1921ەوە ڕەشید یاسمی لەژێر سەرنوسەری عەلی دەشتی دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە ڕۆژنامەی شەفەق سۆرخ و ئەم بابەتانە ناوبانگی دەرکرد.

لەم نێوەندەدا زمانی عەرەبی و ئینگلیزی فێربوو و فەرەنسییەکەی تەواو کرد. زمانی پەهلەوی لە هێرزفێڵدەوە فێر بووە.

لە ساڵی 1933 وە وەک مامۆستا لە فاکەڵتی ئەدەب و خوێندنی باڵای زانکۆی تاران وانە دەڵێتەوە.

دواتر بوو بە ئەندامی ئەکادیمیای ئێران.

لە ساڵی 1943 لە چوارچێوەی شاندێکی پرۆفیسۆرانی ئێرانی لەگەڵ عەلی ئەسغەر حیکمەت و ئیبراهیم پوورداوود سەفەری هیندستان دەکات.

لە ساڵی 1945 بۆ خوێندن چووە فەرەنسا و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو وڵاتە دەمێنێتەوە. ڕەشید یاسمی تا کۆتایی تەمەنی وەک مامۆستا لە زانکۆی تاران وانەبێژ بووە.

لە 02-12-1948 لە کاتی وتاردان لە فاکەڵتی ئەدەبیات تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و دوای چارەسەریش گەشتێکی دیکەی بۆ ئەوروپا کرد.

دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران، لە 09-05-1951 لە تاران کۆچی دوایی کرد.

ڕەشید یاسمی، جیا لەو وتارە ئەدەبی و مێژوویی و فەلسەفی و ڕەخنەییانەی کە لە گۆڤارەکانی نۆبەهار، ئەرمەغان، ئایندە، پەروەردە و تەربیات، یەغما، مێهر و گۆڤارەکانی دیکەدا بڵاویان کردۆتەوە، خاوەنی چەندین ئاواز و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانە.

ڕەشید یاسەمی یەکێک بوو لە یەکەم شاعیران کە پێویستی مۆدێرنیزاسیۆنی لە شیعری فارسیدا قبوڵ کرد و هەوڵیدا ڕەنگێکی نوێ بە قسەکانی بدات.

بەرهەمەکانی

  • احوال ابن یمین، ۱۳۰۴
  • اندرزنامه اسدی طوسی (تصحیح)، ۱۳۰۴
  • سلامان و آبسال جامی (تصحیح)، ۱۳۰۶
  • نصایح فردوسی، ۱۳۰۶
  • قانون اخلاق، ۱۳۰۷
  • دیوان هاتف اصفهانی (تصحیح)، ۱۳۰۷
  • تاریخ ملل و نحل، ۱۳۱۵
  • آیین نگارش، ۱۳۱۶
  • کرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او
  • ادبیات معاصر (ذیل بر ترجمهٔ جلد چهارم تاریخ ادبی ایران ادوارد براون)، ۱۳۱۶
  • دیوان مسعود سعد سلمان (تصحیح)، ۱۳۱۸
  • تاریخ مختصر ایران
  • دیوان اشعار، ۱۳۳۶

وەرگێرانەکانی

ھەروەھا ئەم کتێبانەشی لە ئینگلیسی و فەڕەنسی و پەھلەوییەوە کردوە بە فارسی:

  • تاریخ قرن هیجدهم، انقلاب کبیر فرانسه و امپراتوری ناپلئون، آلبر ماله و ژول ایزاک، ۱۳۱۰
  • تاریخ ادبیات ایران، ادوارد براون، جلد چهارم از صفویه تا عصر حاضر ۱۳۱۶
  • ایران در زمان ساسانیان، کریستنسن، ۱۳۱۷
  • چنگیز خان، هارولد لمب، ۱۳۱۳
  • تاریخچهٔ نادرشاه، مینورسکی، ۱۳۱۳
  • رمان شاگرد (دیسیپل) از پل بورژه
  • آیین دوستیابی، دیل کارنگی، ۱۳۲۰
  • نصایح اپیکتتوس حکیم
  • تئاتر انوش (منظوم)
  • اندرز اوشنرداناک (از زبان پهلوی)
  • اندرز آذرباد مهراسپندان (از پهلوی)
  • ارداویراف‌نامه (از زبان پهلوی)

سەرچاوە: کتابراه