سەید کاکە

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٥١، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به‌( سەید کاکە )، فه‌رمانده‌ و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌‌، ساڵی ١٩٧٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
سەید کاکە ..jpg

ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به‌( سەید کاکە )، فه‌رمانده‌ و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌‌، ساڵی ١٩٧٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه‌‌،‌ ساڵی ١٩٧٧ به‌ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨١ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان.... کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدرناسراو به‌ (سەید کاکە)، فه‌رمانده‌ و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌‌، ساڵی ١٩٧٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه‌‌،‌ ساڵی ١٩٧٧ به‌ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨١ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود (به‌ره‌ی نیشتمانی دیموكراتی)، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ حوزه‌یرانی ٢٠٠٥دا له‌ خولی دووه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێكه‌وتی ١٥ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه‌.

ژیاننامه‌

سەید کاکە .1.jpg

ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو ( به‌ سەید کاکە ) لە ساڵی ١٩٣٢ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا گۆرانی هۆزانڤان فێری خوێنده‌واری بووه‌‌‌.

لە ساڵی ١٩٥٣ به‌شداری راپه‌ڕینی جوتیارانی ده‌شتی هه‌ولێر دژ به‌ ده‌ره‌به‌گه‌كانی كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٦ ی ئه‌یلوولی ١٩٦١ به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتنی كاروانی پۆلیسی عێراق كه‌ له‌ شاری كه‌ركووكه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ شاری هه‌ولێر بۆ شكاندنی مانگرتنی شاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ مانگرتنی شێراوه‌دا كردووه‌ كه‌ داوای مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد له‌ حكومه‌تی عێراقیان ده‌كرد.

ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له‌ ‌شانشینی ئێران كردووه‌.

ساڵی ١٩٧٥ له‌ شارۆچكه‌ی ماهان سه‌ر به‌ پارێزگای كرمانی ئێران نێشه‌جێ كراوه‌.

ساڵی ١٩٧٥ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ باشووری كوردستان و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی به‌ خێزانه‌وه‌ بۆ شاری ڕومادی له‌ ڕۆژئاوای عێراق دوور خراوه‌ته‌وه. ‌

ساڵی ١٩٨٨ له‌ دوای ئه‌نفاله‌كان وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له‌‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه‌.

له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ پالێوراوی لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان به‌ ژماره‌ ١٦٢ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ حوزه‌یرانی ٢٠٠٥دا له‌ خولی دووه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه، پەرتوکێکی بە ناوی (بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ـ 2000) نووسیوە.

‌خه‌باتنامه‌

مام یاسین گەڵاڵی و سەید کاکە
مام یاسین گەڵاڵی و سەید کاکە

سەید کاکە ساڵی ١٩٥٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراقه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٥٦ له‌به‌ر چالاكی سیاسی و كوردایه‌تی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ند كراوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه،ساڵی ١٩٦١ سه‌ره‌تا وه‌ك شانه‌ی چه‌كدار له‌ شاری هه‌ولێر چالاكیی نواندووه‌ و دوای ئاشكرابوونی له‌لای ده‌زگای هه‌واڵگری سوپای عێراق په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌‌، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری له‌ شه‌ڕی گوندی قه‌شقه‌ (هه‌ولێر)دا كردووه‌ دژ به‌ هێزی پاسه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی (حرس قومي)، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری شه‌ڕی خوڕخوڕ (‌هه‌ولێر)ی دژ به‌ هێزی پاسه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی كردووه، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری له‌ شه‌ڕی ئازیانه‌ ('''كه‌ركووك)دا له‌ دژی پاسه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی و سوپای عێراقی‌‌‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی به‌رز كراوه‌ته‌ بۆ سه‌رپه‌ل، ساڵی ١٩٦٤ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بێستانه‌ بووه‌ له‌ هه‌ولێر‌، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی بووه‌، ساڵی ١٩٦٥ به‌شداری له‌ داستانی سه‌فیندا كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ی لق له‌ به‌تالیۆنی ده‌شتی هه‌ولێر له‌ هێزی سه‌فین.

ساڵی ١٩٦٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاره‌دێ گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ وه‌ك فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی یه‌كی هێزی ده‌شتی هه‌ولێر له‌ ناوچه‌ی دیده‌وان به‌ره‌نگاری هێزی زه‌مینی سوپای عێراق بوو و توانی به‌سه‌ریانا سه‌ربكه‌وێ، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی یه‌ك له‌ هێزی ده‌شتی هه‌ولێر، له‌ ڕێكه‌وتی ٦ ئه‌یلوولی ١٩٧٤ له‌و فه‌رماندانه‌ بووه‌ كه‌ به‌شداری له‌ تێكشكاندنی هێزی زه‌مینی سوپای عێراق له‌ شه‌ڕی ماكۆكدا كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی گوندی سماق شیرین بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ له‌ هێڵی كانی كۆلان و لووتكه‌ی كڵاوی دیوانه‌ له‌ شه‌ڕی گوندی داره‌به‌ن توانی پێشڕە‌وی هێزه‌كانی سوپای عێراق ڕابگرێ، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٥به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مه‌هاباد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردووه‌ بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات و به‌رخۆدان و ئاماده‌كاری بۆ شۆڕش، ساڵی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی به‌ خێزانه‌وه‌ بۆ شاری ڕومادی له‌ ڕۆژئاوای عێراق دوور خراوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه‌‌،‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٨ ئابی ١٩٧٦دا به‌ مه‌به‌ستی خه‌باتی چه‌كداری ڕووی له‌ چیاكانی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٣١ ئابی ١٩٧٧ به‌شداری یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ دۆڵه‌ كۆستێ له‌ سێگۆشه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی عێراق ـ توركیا ـ ئێران سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێری كردووه‌‌ به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و به‌ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

ساڵی ١٩٧٨ له‌ شه‌ڕی بازێ دژ به‌ هێزه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كردووه‌، ساڵی ١٩٧٨ له‌ شه‌ڕی هه‌كاریدا به‌ دیلی كه‌وتووه‌ته‌‌ ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٨ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ری هه‌ڵهاتووه‌ و خۆی گه‌یاندووه‌ته‌‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ چیای قه‌ندیل سه‌ر به‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، ساڵی ١٩٧٩ له‌به‌ر پێشخستنی كادیرانی كۆنی گروپی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ـ جه‌لال تاڵه‌بانی و دژایه‌تیكردنیان بۆ كادیرانی كۆنی باڵی مەلا مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌ێكی زۆری كادیر و پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جیابووه‌وه‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌ كۆنفڕانسی یه‌كگرتنی گۆڕە‌شێر بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی كوردستان.

عەریف عوسمان و فارس باوە و سەید کاکە.jpg

ساڵی ١٩٨١ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود (به‌ره‌ی نیشتمانی دیموكراتی)، ساڵی ١٩٨٥ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆشیالیستی كوردستان، ساڵی ١٩٩١ وه‌ك سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ێك به‌شداری راپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ ئاداری به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌ مه‌به‌ستی دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری كوردستانی كردووه‌.

ساڵی ١٩٩٢ له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتن (حسك و پاسۆك) بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان خۆی پاڵاوتووه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٠ ئابی ١٩٩٢ له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بۆ یه‌كگرتنی هه‌ر سێ ڕێكخراوی ڕامیاری كوردی باشووری كوردستان كه‌ بریتی بووینه‌ له‌ حزبی سۆسیالیستی كوردستان، پارتی دیموكراتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (پاسۆك) و پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستانی كردووه‌ و له‌ ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٧ ئابی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی یه‌كگرتن هه‌ڵبژێردراوه‌.

ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی ده‌زگای یارمه‌تی خێزانی شه‌هیدان و كاروباری په‌ككه‌وتووان و ئه‌ندامی ده‌زگای سه‌ربازی (حزبی یه‌كگرتنی كوردستان)، ساڵی ١٩٩٣ له‌گەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١ كانونی دووه‌می ١٩٩٥ له‌ قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ باشووری كوردستان ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ تاڵان كراوه‌، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری‌ كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌‌، له‌ ڕۆژی ١ شوباتی ٢٠٠٤ شوان سەید کاکەی كوڕی له‌لایه‌ن خۆكۆژێكی گروپی تیرۆریستی القاعده‌ و له‌ ناو باره‌گای لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێر شه‌هید بوو، له‌ ڕۆژی هه‌ینی ٧ كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیدا له‌ شاری هه‌ولێر ڕزگاری بووه‌، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشـراوه.‌


سەرچاوە: پارتی پیدیا