فەرەیدون مستەفا ئەحمەد ( فەرەیدونی سەگرمە)

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:١٠، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ساڵی ١٩٦٠ لە سلێمانی لە دایكبووە.

فەریدوونی سەرگرمە.jpg

ساڵی ١٩٨٠ لە هەرێمی (٥)ی قەرەداغ ئەبێتە پێشمەرگە.

پاشتر ئەگوازرێتەوە بۆ كەرتی (٤)ی زیندان هەرێمی پارێزگاری.

لەگەڵ دروستكردنی تیپەكانی ئەوسای (ی.ن.ك) ئەگوێزرێتەوە بۆ كەرتی تیپی (٢٣)ی سورداش.

لە ڕووداوەكانی (قڕناقا) و (پشت ئاشان) بریندار ئەكرێت.

لە ڕزگاركردنی شارۆچكەی بێتواتەی ساڵی ١٩٨٣ بریندار ئەكرێتەوە.

فەریدوونی سەرگرمە1.jpg

ساڵی ١٩٨٤ لە سەر داوای خۆی ئەگوێزرێتەوە بۆ تیپی ٥٧ی سەگرمە و لە كەرتی تیپ ئەكرێتە فەرماندەی مەفرەزە.

دوای زنجیرە چالاكی شەڕی (دابان – هەللاج) دەكرێتە جێگری فەرماندەی كەرتی تیپی ٥٧ی سەگرمە.

لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٥ لە كاتی بۆمبارانكردنی بارەگای تیپ لە گوندی (مێوڵێ) بە خەستی بریندار ئەكرێتەوە.

لە مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٨٥ ئەكرێت بە فەرماندەی كەرتی ٥ی باسەڕەی ٥٧ی سەگرمە.

ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ دروستكردنی تیپی ٥٩ی حەمرین، فەرماندەی كەرتی ٣ی شەهیدانی پێدەسپێرن.

سەرپەرشتی و بەشداری بەشێكی زۆری چالاكییەكانی ئەو سەردەمەی كردووە.

فەریدوونی سەرگرمە2.jpg

لە سەرەتای دەستپێكردنی (ئەنفال)ی بەدناودا كرایە ئامر قوەی (بازیان) ئەندامی شانەی شاڵاو بووە و بەشداری كاریگەری هەبووە لە ڕاپەڕینەكەی بەهاری ١٩٩١ و لە ڕاپەرینی دووەمی مانگی ٧ی ساڵی ١٩٩١دا، سەرلە نوێ بریندار ئەكرێتەوە.

ساڵی ١٩٩٧ بۆ ماوەی ساڵێك لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی (ی.ن.ك) لە یۆنان كار دەكات.

فەریدوونی سەرگرمە3.jpg

لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا (٦) جار بریندار كراوە.

ئێستا ئەندامی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانە لقی (هۆڵندا).

فەریدوونی سەرگرمە34.jpg
فەریدوونی سەرگرمە6.jpg

برایەكی (نەژاد مستەفا ئەحمەد) ١٩٩١ و مامێكی (ڕەشید ئەحمەد حەسەن) ١٩٦٣ لە مەنعەتەجەولەكەی سلێمانی شەهید كراون.

خێزاندارە و خاوەنی كوڕ و كچێكە.. ( پێبەند – ماستەر لە ئەندازیاری) و كچەكەی (دكتۆر لەنگێزە ساڵح فەرەیدون)ە.لە ئێستا لە هۆڵندا دەژین.

فەریدوونی سەرگرمە5.jpg
ناوڕاست
ناوڕاست



تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ مانو بەرزنجی لەلایەن بەرێز (فەرهاد مستەفا) سەبارەت بە (ژیان و کارنامەی) فەرەیدون مستەفا ئەحمەد ( فەرەیدونی سەگرمە) لە 08-12-2018.