دارا حەمە سەعید

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی دارا حەمە سەعید حەمە رەشیدە، ناسراو بە دارا حەمە سەعی.

دارا حەمە سەعید 1.jpg

دارا حەمەسەعید، یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی بواری پەیكەرسازی لە كوردستان و خاوەنی چەندین پەیكەری كەسایەتی و سیمبۆلەکانی كوردستانە بە تایبەت لە سلێمانی.

هونەرمەند دارا حەمە سەعید خاوەنی چەندین بڕوانامەیە لە بواری هونەری پەیکەرسازیدا لە زانکۆکانی ئێراق و ئیتاڵیا، لەو بوارەشدا چەندین خەڵاتی هونەری لە ئێراق و ئیتاڵیا پێ بەخشراوە.

لە ساڵی 1946 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی دەرگەزێن لەدایکبووە.

پیشەی مامۆستای زانکۆ و هونەرمەندی شێوەکاری لە پسپۆری پەیکەرسازی دا.

ماستەر لە پەیکەری بەرزدا ( Rilievo) لە ئەکادیمی ڕۆما لە ئیتالیا ساڵی 1980 - 1981

بەکالۆریۆس لە پەیکەرسازی دا لە ئەکادیمی ڕۆما سالی 1975- 1978

بەکەلۆریۆس لە پەیکەرسازی دا لە زانکۆی بەغداد ساڵەکانی 1962- 1965


چالاکی یەکان :

وتنەوەی وانەی هونەری لە ناوەندی و دواناوەندی، پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە سلێمانی، وە کۆلیجی هونەر، هەروەها دامەزرێنەری کۆلێجی لە سلێمانیشە.

پێشانگای تاکە کەسی لە ڕۆما و بەغدا و سلێمانی و هەولێر کردۆتەوە لە ساڵەکانی هەشتاکاندا، هەروەها بەشداری چەند پێشانگایەکی هاوبەشی کردووە لە شارەکانی ئێراق و ئیتالیا، ئەمەریکا، فەرەنسا، پرتوگال، میسر، تورکیا.

لە ساڵی شەستەکانەوە تا 2023 چەند کۆڕ و وانە و پانێلی هونەری و رۆشنبیری وتۆتەوە لە شاری سلێمانی.

جگە لەوانە چەند بەرنامەیەکی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکووک بڵاوکردۆتەوە لە ساڵی 1985دا، هاوکات نووسینی لە رۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

چەندین نووسەر و رۆژنامەنووسی ئێراقی و کوردی و بیانی نووسینیان لەسەر کارەکانی نووسیوە.

چەند پەیکەرێکی لە گۆڕەپان شارەکانی ئێراقی وەکو دهۆك و هەولێر و سلێمانی و بەغدا دامەزراندوە،

هەندێ کاریلە مۆزەخانەی ئیتالیا دانراوە، یەکێك لەو کارانە لە شاری راڤێننا لە ژوورووی ئیتالیا لە پێشبڕکێی جیهانیدا لەسەر دانتی مەدالیای زێری وەرگرتووە بە پلەی دووەم.

لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دەژیم و خانەنشینە.