گارا ڕەسوڵ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

تەیب مام حسێن ناسراو بە (گارا ڕەسوڵ ) هونەرمەندی شێوەکاری کورد و بە ئەزموون ساڵی 1955 لە گەرەکی رەحیماوە لە شاری کەرکووک لە دایکبووە.

وێڕای دەستڕەنگینی باڵای لە کاری هونەری شێوەکاری، شارەزایی باشی لە مێژووی هونەردا هەبوو، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی هونەر لە زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیا.

هەروەها خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک نووسەر و رەخنەگری هونەری.

گارا رەسوڵ هونەرمەندێکی خوێنەوار مرۆڤ دۆستێکی شارەزا لە مێژوویی کورد و گەلان، تێکەڵاوێک لە جەلالەدینی رۆمی و ئەبستراکی کاندنسیکی.

گارا ڕەسوڵ لە تەمەنی68 ساڵیدا لە رێکەوتی 13-05-2023 لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی کۆچی دوایی لە لایەن دۆست و نووسەرێکی نزیکەوە بە ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەد کەریم پشتڕاست کراوەتەوە.