شازاد سائیب
شازاد سائیب ناسراو به كاكه شا، ساڵی 1946 له سلێمانی له‌دایكبووه.
ساڵی 1968 كۆلیژی مافی له به‌غدا ته‌واو كردووه و ده‌ستی به پارێزه‌ری كردووه، له‌م پێناوه‌شدا به‌رگری له زۆرلێكراوان كردووه، له‌پاڵ كاره‌كه‌ی خۆیدا درێژه‌ی داوه به خه‌باتی سیاسی.
له ساڵانی 1969-1970 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕزگاری بووه.
ساڵانی 1970 تا 1975 له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستاندا كاری كردووه، دوای شكستی 1975 و دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕۆڵێكی دیاری له گه‌یاندنی رێنمایی و راسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تی له‌نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا گێڕاوه.
ساڵی 1980 چۆته شاخ و بۆته‌وه پێشمه‌رگه، له‌و ماوه‌یه‌شدا دادگاكانی شۆڕشی رێكخستووه.
ساڵانی 1987 تا 1983 بووه‌ته نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سوریا و لوبنان.
له ساڵی 1988 یشدا نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه له ئه‌وروپا و ساڵی 1994 له ئه‌نقه‌ره بۆته نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا.
شازاد سائیب ساڵی 2001 پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵی له كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگرتووه‌و له ڕۆژی 21ی ئایاری 2001 به ڕووداوێك له نزیكی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون گیانی سپارد.