داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مامە ڕیشە

11947678 .jpg

ساڵی 1953 هەندێکیش دەڵێن 1955 لە گوندی تاڵەبانـی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر ھاتوەتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆ تەواو نەکراوە.

لە سەردەمی لاوێتیدا ئەودا شۆڕشی کوردی باشوور لە لوتکەدا بوو و بەیاننامەی ١١ـی ئازاریش دەرچووبوو، لەھەمان کاتدا گەرمەی جوڵانەوەی شۆڕشی ئازادیخوازی فەڵەستینیەکان بوو، لە ١٩٧٢ دەبێتە سەربازی سوپای عێراق و جارێک لەگەڵ سوپا دەڕۆنە سووریا و لەوێوە بە خۆبەخشی دەڕواتە لوبنان و خولیای شۆڕشگێڕی لە ناخیدا دەجوڵێت و دەبێتە پاڵنەری بۆ ئەوەی پەیوەندی بکات بە ڕێکخراوی ئازادیخوازانی فەڵەستینەوە و بەشداری جەنگی تشرینی یەکەم یان ئۆکتۆبەر بکات و بریندار ببێت، ماوەی پێنج ساڵ لەوێ ماوەتەوە و ساڵی ١٩٧٧ دەگەڕێتەوە کوردستان.

ساڵی1978 کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جووتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و ببێتە پێشمەرگە. سەرەتا لەبەر بێ متمانەیی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە و سزادراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گوند بە گوند گەڕاوە و پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووە و ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت و پەیوەندی کردووە بە هەرێمی پێنجی قەرەداغەوە.

درێژەی بابەت