مەولانا خالیدی نەقشبەندی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٢:٤٦، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «مەلا شێخ خالیدی شارەزووری ناسراو بە مەولانا خالید یا خالید بەغدادی لە 07-06-1779 لە دایکبووە. لە 08-07-1827 کۆچی دوایی کردووە. کە نازناوی (ضیاءالدّین) و (ذی الجناحین)یشی ھەبووە، زانای ئاینی و سۆفی کورد بووە. ئەو لە ھیندستان لای شا عەبدوڵڵا دیھلەوی فێری تەریق...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

مەلا شێخ خالیدی شارەزووری ناسراو بە مەولانا خالید یا خالید بەغدادی لە 07-06-1779 لە دایکبووە.

لە 08-07-1827 کۆچی دوایی کردووە. کە نازناوی (ضیاءالدّین) و (ذی الجناحین)یشی ھەبووە، زانای ئاینی و سۆفی کورد بووە.

ئەو لە ھیندستان لای شا عەبدوڵڵا دیھلەوی فێری تەریقەتی نەقشبەندی دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و عێراق و پەرە بەو تەریقەتە دەدات و ڕێبازی خالیدی دادەمەزرێنێت.

لە یادی182 ساڵەی مەولانا خالید، لە27-04-2009دا دیدارێکی جیھانی لە سلێمانی بەڕێوە چوو.
بە فارسی و کوردی هۆنراوە و پەخشانی لێ بەجێ ماوە.

زۆربەی هۆنراوە کوردییەکانی بە گۆرانین، بەڵام پەخشان و هۆنراوەی سۆرانیشی ھەیە.

ژیان

مەرقەدی حەزرەتی مەولانا خالیدی شارەزوری نەقشبەندی - سوریا

مەولانا خالید کوڕی ئەحمەد ئاغا کوڕی حوسەینە و لە تیرەی جافی میکایلییە. دایکی ناوی فاتمەیە و لە سەییدەکانی پیر خدرییە.

لە ساڵی 1193ی کۆچیدا لە شارۆچکەی قەرەداغ لەدایک بووە و بە منداڵی ھەر لەوێ خوێندوویەتی. لە تەمەنی لاوێتییدا بە فەقێیەتی چووە بو سلێمانی و لەلایەن شێخ محەممەد قەسیمی سنەیی ئیجازەی وەرگرتوە. کاتێک سەیید عەبدولکەریمی بەرزنجی مامۆستای خۆی لە ساڵی 1213دا کۆچی دوایی دەکات، مەولانا بە فەرمانی عەبدولڕەحمان پاشای بابان لەجێی دادەمەزرێ و دەست دەکات بە دەرسگوتنەوە و ناوبانگ دەر دەکات.

لەو ماوەیەدا کە خەریکی تەدریس بووە، ھەمیشە موشتاق بووە مورشدێکی ڕۆحی بدوزێتەوە و تەسەوفی لێ وەربگرێت.