لیۆناردۆ داڤنچی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٠:٤١، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: سەردار حەمەڕەش

Rd07.jpg

کاتێک تورکەکان بەسەر بێزەنتینەکاندا سەردەکەون 1453، ئەمەش هۆکاری ئەوە بوو کە کاتۆلیکەکان پاڵپشتیان نەبوون دژی تورکەکان، لەبەر ئەوەی بێزەنتینەکان ئۆرتۆدۆکس بوون، لە سەر ئەم رووداوە نۆوا هەراری دەڵێت ؛ خۆ ئەگەر بێزەنتینەکان تۆزێک بەرگریان بکردایە ئەوا ئیسلام ئەم ئیسلامەی ئەمڕۆ نە دەبوو. لە دەرئەنجامی سەرکەوتنی تورکەکان زۆرێک لە بێزەنتینیەکان هەڵدێن و بەرە و شاری فلۆرەنسی ئیتالیا کۆچ دەکەن بە خۆیان و سەتەها کتێبی نایابی زانستیەوە، ئەو سەردەمە ئەو کتێبانە بەردەست هەموو کەسێک نەدەکەوتن بۆ خوێندەنەوە، بۆیە کەسێکی کەنیسە لە فلۆرەنس بڕێار دەدات هەموو ئەو کتێبانە وەرگێڕن بۆ سەر زمانی ئیتالی، ئیتر لەمەوە زانست و فەلسەفەی نوێی ڕۆژهەلات بلاوبوویەوە لەو ناوچەیەدا. ئەم زانستانەی ڕۆژهەڵاتیش بوونە بنەمایەکی زانستی بۆ ڕێنیسانس.

بەهۆی ئەوەی کە هەر لە سەرەتای لە دایکبوونی داڤنچیشەوە چاپەمەنیش هاتە کایەوە، کتێب بە هەرزانتر دەفرۆشران، لیۆناردۆ لە تەمەنی لاویدا خاوەنی دە کتێب بووە، کاتێک گەشتۆتە تەمەنێکی کامڵی نزیکەی دوو سەد کتێبی هەبووە، ئەم ژمارەیەش بۆ ئەو سەردەمە زۆر بووە.

ئەم زانستەی کە لە ڕۆژهەڵاتی بێزەنتینەوە گەشت، تەواو چاوی خەڵکی کردەوە لە ئیتالیا، لەوانە ؛ لیۆناردۆ، زۆر لەو ماشین و داهێناننەی کە لیۆناردۆ دروستی کردن، پێش ئەو لە لایەن زانایانەوە کرابوون بەلام ئەو پەرەی پێداون و گۆڕانکاری تێدا کردوون.

لێۆناردۆی فەیلەسوف، شاعیر، ئەندازیار، ئارشیتەکت، داهێنەر، زانا، رەسام، ئەنەتۆمیست، پەیکەرتاش، ئوربانیست، مۆسیقار، فەیلەسوف، نووسەر، لە باوکێکی دەوڵەمەند و کچێکی دێهاتی هەژار، وەک دەڵین پێدەچێت دایکی کۆیلەیەکی ڕۆژهەلاتی بووبێت، هاتۆتە دنیاوە، لە بەر ئەوەی لە دەرئەنجامی جوتبوونێکی بە بێ مارەیی هاتۆتە دنیاوە بۆیە ناوی باوکی وەرنەگرتووە، لێۆناردۆ ژن و منداڵی نەبووە، گەنجێکی بێ ئەندازە جوان خاس بووە، هەیکەلێکی جسمی سەرنجڕاکێشی هەبووە، وەک خۆی دەڵێت ؛ هەر چەندە لەو جوانیەی ورد بۆتەوە، تێ نەگشتووە بۆچی سرووشت وەها جوانی دروست کردووە.

لیۆناردۆ داڤنچی...jpg

لیۆناردۆ لە سەردەمی لاویدا دەدرێتە دادگا بە تۆمەتی سۆدۆمی واتە سێکسکردن لەگەل پیاوێکی تردا، پاش ئەوەی چوار مانگ لە بەندیخانە دەمێنێتەوە، بە یارمەتی هاوڕێکانی و کەسانی بەدەسەلات بە تایبەتی خێزانی مێدیسی توانرا ڕزگاری ببێت .

ئەو سەردەمە باسی ئەوە کراوە کە ئێمەی مرۆڤ لە کۆسمۆسداین و هەرچییەک لە کۆسمۆسدا هەیە لە ئیمەی مرۆڤیشدا هەیە، ئەوەی لە گەورەتریندا بوونی هەیە لە بچوکترینیشا بە هەمان شێوە، بازنە هێمای گەردوونە، چوارگۆشە هیمای زەوییە، پێش لیۆناردۆ چەندەها کەس باسی ئەوەیان کردووە کە لەشی مرۆڤێک دەتوانێت بازنەیەک و لە هەمان کاتا چوارگۆشەیەکیش پڕ بکاتەوە، بەلام لیۆناردۆ ئەو فکرەیەی بە پێوەر بە هەیکەلی مرۆڤ سەلماند و بۆ ئەو مەبەستەش هێدە باوەڕی بە خۆی هەبوو جەستەی خۆیی و پۆرتێی خۆی لەو بازنە و چواگۆشەکەدا کردووە وەک کەسێکی بە توانا. هەر دوو تیرەی چوارگۆشەکە بە سێکسی مرۆڤدا تێ پەڕدەبن واتە ئۆرگانی زایین، بەڵام تیرەی بازنەکە بە ناوکی مرۆڤدا تێپەڕ دەبێت، واتە ئۆرگانی ژیان یان زیندوو.


سیڤی (C.V ) ە کەی لیۆناردۆ بۆ دیوک (Duc ) ی میلانۆ بە مەبەستی داواکردنی کار، بە یەکێک لە کۆنترین سیڤی و جوانترین سیڤی لە قەڵەم دەدرێت، لەبەر ئەوەی لێۆناردۆ هەر لە سەرەتای سیڤیەکەیدا نوسیویەتی کە ئەو دەزانێت چی بکات و لە چ بوارێکدا کار بکات، پاشان دێتە سەر ئەوەی کە چی کردووە. بە پێچەوانەی ئەم سەردەمەوە؛ کاتێک ئێمە سیڤی دەکەین، هەر لەسەرەتاوە باسی ئەوە دەکەین چیمان کردوە، بۆیە بووە بە سیڤیەکی نموونەیی .

کاتێک لە کۆتایی ژیانیدا دێت بۆلای پاشای فەرەنسا ؛ فرانسوای یەکەم ، چوار تابلۆی بە کۆڵەوەیە لەوانە؛ مۆنالیزا.

یەکەم رۆژ کە دەگاتە کۆشکی پاشا فرانسوا، پاش پێشوازی لێ کردنی دەستووبرد پاشا دەیبات هەتا شوێنی نیشتەجێبوونی لە کۆشکەکەی پیشان بدات، کاتێک دەچنە بەردەم دەرگاکە، کلیلی ژورەکە نادۆزنەوە، کاربەدەستان خێرا ڕادەکەن بە دوای کلیلدا دەگەڕێن، بۆئەوەی لیۆناردۆ چاوەڕێ نەکات، فرانسوا داخوازی دەکات دەرگاکەی بۆ بشکێینن هەتاوەکو لیۆناردۆ چاوەڕوان نەکات. وەک دەی گێێرنەوە خۆشەویستیەکی بێ ئەندازە لە نێوان ئەم دوو پیاوەدا هەبووە، گوایە بە تونێلێکدا بە نهێنی فرانسوا هەرکاتێک ویستبێتی خۆی گەینادۆتە لای لیۆناردۆ. دەرگای هەموو شوێنێکی ئەسکەری کراوە بووە لەبەردەم لیۆناردۆدا بۆ ئەوەی بتوانێت داهێنانەکانی بکات لەو بوارەدا.

لیۆنارد....1.jpg

کۆشکی فرانسوای یەکەم لە شاری بلوا لەفەرەنسا

لە کۆتایی ژیانیدا داڤنچی توشی لاوازی لایەکی لەشی دەبێت، بەو هۆیەوە کەمتر دەتوانێت کاری وەک جاران بکات، بەڵام توانای دەرس وتنەوەی دەبێت. هەر لەکۆتایی ژیانیدا سەرنجی فڕینی چۆلەکەی ئەدا هەتاوەکو بزانێت چۆن دەفڕن، رەسمی باڵندەی کردووە وەک فلیمێک لە هەر چرکەیەکدا، بۆ ئەو مەبەستەش هەمیشە ڕاهێنانی بە چاوی کردووە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی هەتاوەکو ببینایی بەهێزتر بکات، کاتێکیش لە ئیتالیا لێی دەپرسن؛ بە چ مەبەستێک دەیەوێت فڕۆکە دروست بکات، لە وەڵامدا وتبووی ؛ کاتێک بەفر نامێنێت لە شار، دەتوانین بە فڕۆکە بچن لەو شاخە بەفر بهێنین بۆ شەڕە تۆپەڵ.

لیۆناردۆ وەک هەموو جاینسێک وەک منداڵێک بیری کردۆتەوە. بەلام پێشبینەکانی بۆ فڕین لەسەرەتاوە هەڵەبوون، ئەو وای باووەڕ بوو بە شکڵیکی وەک بورغو دەتوانێت ئاسمان کوون بکات، بەرە و ئاسمان بچیت. پێش مردنی وەسیەت دەکات، یەکێک لە وەسیەتەکەی ئەوەیە کە شەست کەسی هەژار تەرمەکەی بەڕی بکەن بۆ سەرقەبران، زۆر لە تابلۆ و رەسمەکانی ئەدات بە هەندێک لە خوێندکارەکانی.

دەڵێن گوایە لە باوەشی فرانسوای یەکەمدا گیانی دەرچووە.

لیۆناردۆ هەر لە فەرەنسا لەشاری بلوا کە نزیکەی سەت کیلۆمەترێک لە پاریسەوە دوورە، نێژرا لە کەنیسەیەک بە تەنیشت کۆشکی پاشای فرانسوای یەکەم.

تابلۆکانی لیۆناردۆ لەگەڵ زەمەندا ڕەش دەبنەوە بەهۆی ئەوەی کە لیۆناردۆ هەمیشە هەوڵی داوە تەکنیکی نوێ بەکار بهێنێت بۆ ڕەسم کردن، بەهۆی جۆرێک لە رۆن کە بەکاری هێناوە، کاریگەری لەسەر ڕەشبووی تابلۆکانی کردووە، بۆیە مۆنالیزا لەژێر روناکیەکی جیاواز دانراوە هەتاوەکو لە ڕۆشنایی تیشکی خۆر بیپارێزن.

ئەگەر تابلۆی مۆنالیزا یەکێکە لە تابلۆ بەناوبانگەکنی لیۆناردۆ، لەبەر ئەوەی کە لیۆناردۆ خۆی زۆری ئەو تابلۆیە خۆش ویستووە، پاشان دەم و چاوی مۆنالیزا کۆی هەمو شکڵە جیاوازەکانە بەو پێیەی کە لیۆناردۆ شارەزاییەکی بێ هاوتای لە هەیکەلی مرۆڤدا هەبوووە، کاتێکیش ویستیان بۆ تەجروبە، سەتەها پۆرترێی مرۆڤی جیاواز وەک فلیم نمایش بکەن بەسەر یەکەوە، شکڵەکان لە جوڵاندنەوەدا وەک پۆرترێی مۆنالیزا دەرکەوتن، هەروەها لە پشت مۆنالیزاوە سروشت دەبینین کە ئەو سەردەمە هەرگیز سروشت پیشان نە ئەدرا لە پشت پۆرترێیەکەوە، وێنەکان شکڵی شانۆیی بوون نەک سروشت بە راستەوخۆ.


لیۆناردۆ، دەڵێت ؛ مۆسیقا تابلۆیەکی کوێرە، تابلۆ مۆسیقایەکی کەڕە.

لێۆناردۆ دەڵێت؛

ڕۆژێک دادێت، کوشتنی ئاژەڵێک وەک کوشتنی مرۆڤێک ڕەچاوی لێ بکرێت.


بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە؛ لەگەڵ ئەوەشدا لیۆناردۆ کەسێکی ئیومانیست بووە، وەک کەسانی دەور و بەری باوەڕی بە مرۆڤ و بە داهاتو هەبووە، بەڵام هەمیشە خەریکی داهێنانی چەکی کوشندە بووە، چەکی بەرگری بە هەموو شێوەیەکیەوە، خەونی بەو بۆمبەوە بینیەوە کە ئەمڕۆ ئەمریکیەکان دروستی دەکەن کە پێی دەلێن؛ بۆمبی هێشوو، دەتەقێتەوە و هەزارەها پارچەی لێ دەبێتەوە و زۆرترین ژمارە دەکووژێت، بێشک وەک لە رابوردودا سەرنجمان داوە، ئەگەر مرۆڤ چەکیشی نەبێت ئەوا بە بەرد سەری دوژمنەکەی پان دەکاتەوە. لەگەل دنیانی مۆدێرندا چەکی مۆدێرنمان داهێنا، ئەوەش بەهەوڵ و کۆششی زاناکانە.

راستە لەو سەردەمەدا هونەرمەندەکان بۆ خوێندن تەنها فێری وێنەکێشان نەدەبوون، فێری هەموو زانستێک دەبوون بە تەنیشتیەوە، وێنە کێشانیش کارێکی ئازاد نەبووە وەک ئەمڕۆ، هونەرمەند بە ئازادی رەسمی نەکردووە و نەی توانیوە هەمو باسیک بورووژێنێت، دەبوایە چیرۆکەکانی بایبل و پۆرترێی کەسانی ناسراو وەک پاشا و کەسانی بەدەسەلات بکەن، ستایلی هونەرمەند لە جۆری وەشاندنی فڵچەو کۆمۆپۆزیسیۆن و جۆری روناکی و تاریکی بووە، لەو روەوە هونەرمەند ستایلی خۆی ناساندوە، بۆ نمونە کاتێک باسی ڕامبرەند دەکەین، دەبینین کە ڕامبرەند مرۆڤی تەواو کردووە بە دوو بەشەوە، لە نێوان تاریکی و رووناکیدا، تاریکی و روناکیەک کە زۆر زەقن وەک شمشیرێک مرۆڤەکەی کردوە بە دوو بەشەوە، وەک هەموو مرۆڤێک لە ململانێدا، بەڵام ئەو وەک هونەرمەندێک لە ململانێیەکی زیاتر توندتردا ژیاوە.

چەند هێڵکاریەک بۆ پرۆژەی چەک و ئامێری بەرگری .

لێۆناردۆش لە تەنیشت پاشا و بۆ حکومەتەکان کاری کردووە، ئەو سەردەمەش پێویستی سەرەکی، بریتیبووە لە چەکی نوێ، کاری ئەویش یارمەتی دانی ئەوان بووە، بۆیە بە لۆژیک هەستی بەو ئەرکە کردووە کە دەبێت داهێنان لە جۆری چەکدا بکات. بەڵام من وەک کەسێکی هونەرمەند هەرگیز ناتوانم شەونخوونی بکەم بە داهێنانی چەکێکی کوشندەوە، خۆ ئەگەر رۆژێک بە ڕێکەوت ڕێم بکەوێتە دارستانێکەوە یان خۆم لە جەزیرەیەکدا بدۆزمەوە بە تەنیا، ئەوا یەکەم شت پێش ئەوەی بە دوای خواردندا بگەڕێم، بەدوای ئەوەدا دەگەڕێم چۆن بەرگری لە خۆم بکەم، ئەگەر بە ڕێکەوت ئاژەڵێکی دڕندە یان ڕوبەڕووی هەر مەترسیەکی تر ببمەوە.