جیهاد دڵپاک

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٤٥، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «هونه‌رمه‌ند جیهاد زۆراب ئەحمەد ناسراو به‌ (جیهاد دڵپاك)، لە ڕێکەوتی12-04-1948 لە شاری '''کەرکووک''' لەدایکبوو. قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بوو. ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

هونه‌رمه‌ند جیهاد زۆراب ئەحمەد ناسراو به‌ (جیهاد دڵپاك)،

لە ڕێکەوتی12-04-1948 لە شاری کەرکووک لەدایکبوو.

قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بوو.

ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه لەوانە فیلمی- مەرەزە ، مامە ڕیشە، كەركوك 4 ،بەشەكانی درامای گەردەلول، لاپەڕەكانی کەرکووک. و چەندین بەرهەمی تر، هونەرمەند جگە لەكاری ئەكتەریی ،كاری دەرهێنانیشی كردووە.

پاشانیش لە درامای مەرەزە ” لەپاش ئەم دوو كارە ، هەروەھا دامای ژاڵە یەکیك بووە لە شاکارە جوانەکانی بە رۆڵی مامۆستا ھێمن کە دەنگدانەوەکی زۆری ھەبوو بۆ ناوی ھونەرمەند، جیهاد دڵپاك دەبێتە ئەستێرەیەكی پرشنگداری جیهانی هونەری كوردی .

لەساڵی 1997 لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی تری شاری کەرکووک لە میهرەجانی كوردی بۆ شانۆ لە شاری بەغداد بەشدار دەبێت ،

لە ساڵی 1999ش لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی شاری سلێمانی و كەركوك شانۆگەری ” تاوان و سزا” نمایش دەكەن، ئەم شانۆگەرییە لە ڕۆمانە ناودارەكەی ”دۆستۆفیسكی”یەوە وەرگیراوە. هونەرمەند جیهاد دڵپاك لە چەند درامایەكدا لەگەڵ خێزانی خۆیداڕۆڵی بینیوە،واتە بنەماڵەیەكی هونەردۆست بوون.

لەدوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە 25-09-2013دا دڵەگەورەكەی لە لێدان كەوت و بۆ هەتاهەتایە ماڵئاوایی لە هونەری كوردی كرد،لەدوای كۆچیشی وەك وەفایەك ،قوتابخانەیەك لە شاری كەركوك و شەقامێك لە شاری سلێمانی، بەناوی جیهاد دڵپاك-ەوە ناونران.