ناتیق

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٣:٥٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئامادەکردنی: '''ڕێبوار حەمەتۆفیق''' ناتيق ناوی (مه‌لا كه‌ریم كوڕی مه‌عروف كوڕی وه‌سمان)ـه‌. له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 1886 له‌دایكبووه‌. به‌ خوێندنی قورئان ده‌ستی پێ كردووه‌ و چه‌ند ساڵێكی كه‌م فه‌قێ بووه‌‌. به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ستی ل...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: ڕێبوار حەمەتۆفیق

ناتيق ناوی (مه‌لا كه‌ریم كوڕی مه‌عروف كوڕی وه‌سمان)ـه‌.

له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 1886 له‌دایكبووه‌.

به‌ خوێندنی قورئان ده‌ستی پێ كردووه‌ و چه‌ند ساڵێكی كه‌م فه‌قێ بووه‌‌.

به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ستی له‌ خوێندن هه‌ڵگرتووه‌ و كاری توتن و جگه‌ره‌فرۆشتنی كردووه‌.

ژماره‌یه‌كی باش له‌ ده‌ستنووس و هۆنراوه‌ی هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌كاتی له‌شكركێشییه‌كه‌ی (زه‌عیم سدیق) بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ سووتاون.

ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ دیوانه‌كه‌یدا (ديوانى ناتيق) چاپ بووه‌. جگه‌ له‌ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی زانيوه‌.

ساڵی 1967 كۆچی دوایی كردووه و له‌ گۆڕستانی (گوڵان) به‌ خاك سپێرراوه‌‌.