داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئارام سەعید

Aram03.jpg

لەرێکەوتی 15-12-1967 لە گەرەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، باوکی سەرشەقامی و دایکی کانێسکانییە.

خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە..

ساڵی 1993 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی فەرەنسی لە زانکۆی موستەنسریە تەواوکردووە. لە سەرەتای گەنجیتی لە پۆلەکانی ئامادەییەوە لە ئامادەیی هەڵگورد لە ریکخستنەکانی کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان کاری کردوەو لەکەرتی ریکخستنی پێنجوێن بوە لە ریکخستنە نهینیەکانی سلێمانی.

لە دوای تەواکردنی خوێندنی زانکۆ لە سالێ 1994 ەوە وەک رۆژنامەنوس ووەرگێر ئامادەکاری بەرنامە و بەرپرسی بەشی وەرگێران بوە لە تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان تا ساڵی 2000، کە چەندین دۆکیومێنتاری و گۆرانی و فیلمی لە فەرەنسیەوە تەرجەمە کردوە بۆ تەلەفیزیۆنی ناوبراو.

لەسالی 2000 ەوە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کەنالی کوردساتەوە کاری کردوە و جەندین بەرنامەی هونەری و سیاسی کۆمەلایەتی ئامدەو پێشکەشکردوە.

لە پاش روخانی سەدام لە بەغدا بەرێوەبەری نوسینگەی کوردسات بووە لە بەغدا و پاشان لە تیمی جەلال تاڵەبانی (مام جەلال) بووە لە سەردەمی مەجلیسی حوکم لە بەغدا، پێشتر بەرپرسی بەرنامە رۆشنبیریەکانی کوردسات بووە لە سلێمانی.

کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری بەرنامەکانی دیالۆگ و تەوەر و گفتوگۆو چەندین دیداری تایبەت و روماڵکردنی روداوەکانی کوردستانە.

ئارام سەعید یەکێکە لە دامەزرینەرانی بزوتنەوەی گۆران و لە ساڵی 2009 تا 2012 بەڕێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێن بوەو هەروەها بەرپرسی ژووری رۆژنامەوانی بووە کە هەر لەسەر پێشنیاری خۆی ئەو ژوورە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پێکهێنراوە.



درێژەی بابەت