یادێک لە کۆڕێکی هونەری و نەتەوەیی و سیاسی لەزەمانی بەعسدا
سالار قەراخی
له رۆژی هه‌ینی (26-04-1974) حکومه‌تی به‌عس به ناپاڵم چه‌قی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردوومانکرد زیاتر لە(٤۰) شه‌هیدی لێکه‌وته‌وه ، بۆ ئه‌و یاده تراجیدیایه بێ ئەوەی هۆکاری هەڵبژاردنی رۆژی کۆرەکە رابگەینم چونکە رژێمی زاڵمی زۆرداری بەعسی لەوپەڕی بەهێزیدا بوو!
له رۆژی هه‌ینی (27-04-1979) کۆرێکی هونه‌ری و به‌رگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یم له هۆڵی کتێخانه‌ی گشتی هەڵەبجە پێشکه‌شکرد به پشتگیری به‌رێزان : (محەمەد ئەمین پێنجوێنی و نه‌مران فوئاد حەمەمین ئاغا و حه‌سه‌ن ته‌نیا و عوسمان شه‌یدا و شەهاب عوسمان شه‌هید دڵشاد مەریوانی) و چه‌ندین هاوریی به‌رێزی ترم ،پێشکه‌شکاره‌که ڕه‌وانشاد مامۆستا(ئومێد ئاشنا) بوو، به تۆماری ده‌نگی له‌لام پارێزراوه . تیایدا بوێرانە بە لوغز و هەندێک جاریش بە ئاشکرا لە هەموو روویەکەوە خەڵکەکەم ووشیار ئەکردەوە هێرشم دەکردە سەر رژێمە دڕندەکەی عێراق سوپاس‌و پێزانینم بۆ هه‌ڵوێست و بوێری هه‌موو هاوکاران و به‌شدار بوانی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ساڵ و ساته سه‌ختانه‌ی دڕنده‌یی ڕژێمی به‌عسی عاره‌بی که به‌راستی پیاوانی رۆژانی ته‌نگانه بوون .