حەمە سەعید مستەفا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی حەمە سەعید مستەفایە ساڵی 1954 لە شارۆچکەی قەرەداخ لە دایکبووە.

348368257 .jpg

قۆناخی سەرەتای و ناوەندیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە.

ساڵی 1976 لە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە.

ساڵی 1980 ڕاژەکەی گواستراوەتەوە بۆ پەروەردەی سلێمانی تا کاتی خانەنشینی تا ساڵی 2017.

348367116 .jpg

لە حەفتاکانی سەردەی ڕابردوەوە خولیای ھونەریی دەست پێ دەکات و بینەری ئەوشانۆگەریانە بووە کە لە شاری سلێمانی نمایشتکراون.

لە ساڵی 1974 لە ئۆردوگای پاوە لە ڕۆژهەڵاتی لەسەردەستی مامۆستای کۆچکردو تەھا خەلیل تیپێکیان دامەزراندوە وتوانیان چەند شانۆگەریەک پێشکەش بکەین.

348367086 .jpg

هەر لە هەمان ساڵدا بەشداری یەکەمین ڤیستڤالی شانۆی شۆرشیان کردوە، لە حاجی ھۆمەران بە دوشانۆگەری کە شانۆی بۆردومانی هەڵەبجەی شەھید بوو.

ساڵی1976 پەیوەندی کرد بە کۆمەڵی ھونەرو وێژەی کوردی لە شاری سلێمانی کە کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی ئێستاییە و تا ئێستا ئەندامی کۆمەڵی ھونەرو وێژەی کوردیە.

حەمە سەعید مستەفا بەشداری زیاتر لە حەفتا کاری هونەری و شانۆ و فیڵم کردووە.

348366926 .jpg

‌هەندێک لە کارانەی پەشداری تێداکردووە.

  • شانۆی کاوەی ئاسنگەر
  • قایل بون
  • میراتی
  • تەنەکە
  • گێلەپیاو
  • حەمەدۆک
  • باڵندەی دەریا

چەندین کاری شانۆی تر لە پاڵ نواندندا کاری روناکی بۆ چەندین شانۆگەری ئەنجام داوە.

لە بواری دراما بەشداری ئەم درامایانەی کردووە.

  • بازنەی تەنیایی
  • گوڵاڵە
  • ڕەشەی پۆلیس
  • جومعە
  • حەسەنە فەنی
  • سەمەرە
  • کۆشکی ھەنار
  • قوربانی
  • دوابریاری یەعقوب
  • یوسف ناگەرێتەوە

لە بواری فیلمی درێژ و کورتە فیلمشدا بەشداری زیاتر لە دە فیلم کردووە.

348366428 .jpg