داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

جەمال شارباژێڕی ناوی تەواوی جەمال ئەمین عارفە و ناسراوە بە مامۆستا جەمال شارباژێڕی و لە 16-10-1941 لە گوندی واژەی سەر بە قەزای شارباژێڕ لەدایكبووە.

16831815.jpg

لە ساڵی 2000وە لە لەندەن دەژی و لە شارۆچکەی چوارتاش پەیکەرێکی ڕێزلێنانی بۆ درووستکراوە.

لە کۆتایی 60ەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە نووسینی شیعر کردووە و خاوەنی سەدان شیعرە، هاوڕێی نزیکی مامۆستا شێرکۆ بێکەس، حسێن عارف، جەلالی میرزا كەریم بووە و سەرەتاکانی نووسین و بەشێک لە قۆناغەکانیان پێکەوە تێپەڕاندووە.

20604227 .jpg

خاوەنی چەند دیوانێکە، لە ملوانکەی هەزاردەنکەی شارباژێڕ گەشتێکت پێ دەکات بەناو جوانییەکانی شارباژێڕدا،سروشتی جوانی و ژیانی پاك و بێگەردی لادێ كاریگەرییەكی زۆری لەسەر هۆنراوەكانی جەمال شارباژێڕی هەبوە، وەك لە (ئەلبومی یادگار) و هەروەها لە (ملوانكەی هەزار دەنكەی شارباژێڕ) دیارە.


یەكێكە لەو شاعیرانەی كە لە ساڵی 1970 لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، حسێن عارف، جەلال میرزا کەریم، كاكە مام بۆتانی، بەیاننامەی ڕوانگەیان ڕاگەیاند.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی10-07-2023 بەهۆی نەخۆشییەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.

درێژەی بابەت