داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
128545.jpg

نووسینی: عومەر مەعروف بەرزنجی راستییەکی بەڵگە نەویستە کە باکووری کوردستان لانکەی دروستبوون و گەشەکردنی بیرو باوەری نەتەوایەتی و مەڵبەندی سەرەتای پەیدابوونی جووڵانەوەی ئازادی هەموو میللەتی کورد بووە، هەر لەبەر ئەمەیش سیاسەتی شۆڤێنی چینە کاربەدەستەکانی تورک بە خێرایی رەمەکی خەڵکەکەی جووڵاند، کە زۆربەیان لە بۆتەی خەباتی دێرینی باوو باپیری خۆیاندا قاڵ بووبوون. دیارە ئەمەیش راستییەکی مێژوویی گەورەیە کە کارێکی زۆری کردووەتە سەر بەرپابوون و سروشتی راپەڕینەکەی ساڵی 1925. لە لایەکی ترەوە زۆربەی جوڵانەوەکانی کورد لە سەدەی نۆزدەیەمدا لەم بەشەداگیرکراوەی کوردستاندا بڵێسەی سەندووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1880 دا دروشمی سەربەخۆیی کوردستانی گەورە لەکاتی راپەڕینەکەی (شێخ عوبیدوڵڵا) دا بەرزکرایەوە، هەر کوردە نیشتمانپەروەرەکانی ئەم بەشەی کوردستان بوون کە یەکەم رێکخراوی سیاسییان لە مێژووی کورددا دامەزراند.

درێژەی بابەت