شكور خه‌یات

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٣:٢٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مه‌قامزانی كورد شوكر خه‌یات ناوی ته‌واوی (شوكر محه‌مه‌د قادر) كەلای هەمووان بە(شوكر خەیات) ناسراوە. لەساڵی (1940) لەئاوایی (قەڵخانلو)ی ناوچەی داوێ سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو چاوی بەدونیا هەڵهێناو...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
36828360Sh.jpg

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مه‌قامزانی كورد شوكر خه‌یات ناوی ته‌واوی (شوكر محه‌مه‌د قادر) كەلای هەمووان بە(شوكر خەیات) ناسراوە. لەساڵی (1940) لەئاوایی (قەڵخانلو)ی ناوچەی داوێ سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو چاوی بەدونیا هەڵهێناوە و نازناوی خەیات لەپیشەكەیەوە وەرگرتووە، تا تەمەنی (12) ساڵی لەئاوایەكەی خۆیان ژیانێكی ساده‌ ئەباتە سەر و پاشان ماڵیان ئەگۆازنەوە بۆ گەڕەكی شوریجەی شاری كه‌ركووك و لەوێ نیشتەجێ ئەبن.

هونه‌رمه‌ند تا شەشی سەرەتایی خوێندووە و دواتر ده‌ست به‌رداری خوێندن بووه‌ و خه‌ریكی كاری خه‌یاتی بووه‌.

1390747139005607.jpg

سەرەتای گۆرانی ووتن و دەنگ خۆشی شوكر خەیات ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاوایەكەی خۆیان و له‌وێه‌وه‌ دەستی پێ ئەكات، چونكە باوكی (مام محه‌مه‌د) و برایەكی بەناوی (عەلی) مەقامزان و دەنگخۆشی دێكه‌ی خۆیان بوونه‌، بۆیە ئەمیش خۆی فێری مەقام و گۆرانی ئەكات.


لەساڵی(1955) دەست بەگۆرانی ووتن ئەكات وەك دەنگ خۆشێك له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ ئەناسرێت، لەساڵی (1963) لەگەڵ هونەرمەند خەیروڵڵا خەیات بۆ ئیش و كار ئەچن بۆ بەغدا لەوێ بڕیار ئەدەن بچن بۆ ئێزگەی كوردی، لەپرسگەی ئێزگە پێیان ئەڵێن بچن عەریزەیە پڕ بكەنەوە و پاشان وەرنەوە ئەوانیش ئەچنە دەرەوە چەند جێگەیە ئەكەن عەریزە نووسی لێ نیە بۆیه‌ پاشگەز ئەبنەوە و ئەگەڕێنەوە بۆ كه‌ركووك. لەساڵی(1967) ژیانی هاوسەری پێكەوە ناوه‌ و خاوەنی(5)كچ و (3)كوڕە.


لەساڵی(1969) بۆ یەكەم جار بەلاسایی كردنەوەی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی بەگۆرانی (یار غەزاڵ و سەوزەسەوزە) لەگەڵ نای ژەنی بەتوانای ناوچەی داوێ (ئەحمەد داودە) گۆرانی و مەقام تۆمار ئەكات له‌سه‌ر كاسێت.


شوكر خەیات چونكە لەناو بنەماڵەیەكی دەنگخۆش و مەقامزاندا بووە و ماڵیان وەك قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی وه‌ خۆشی هێندە خولیای مەقامات ئەبێت لەماوەیەكی زۆر كەمدا شارەزایی لەمەقامەكانی (ئەڵڵاوەیسی و قەتار و خاوكەر و خورشیدی و ئای ئای و سێگا و چوارگا و نەهاوەند و هەماوێن و عەجەم و بەیاتی شوور و بەیاتی كورد و حیجاز و ئەوشار و سەبا . . . هتد) پەیدا ئەکات.

هونەرمەند و دەنگخۆش شوكر خەیات بۆ ماوەی (25) ساڵ لەكوردستان دائەبڕێت لەئاواره‌یی ئه‌ژێت، لەساڵی(1991) لەئێرانەوە ئەگەرێنەوە بۆ كوردستان.


لەساڵی(1997) مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د ئەچێتە لای و داوای لێ ئەكات چەند گۆرانی و مەقامێك تۆمار بكەن دوای ڕێككەوتن (6) گۆرانی بۆ تەلەفزیۆنی گوڵان تۆمار ئەكات. لەگەڵ هونەرمەندان حوسێن عەلی و سەڵاح داودە و خەیروڵڵا خەیات و چەندین گۆرانی بێژی دیكەدا گۆرانی وتووه‌ و خاوەنی زیاد لە(100) گۆرانیە. هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات، شەوی 18-08-2023 لەتەمەنی (83) ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له‌ هه‌ولێر ده‌نێژرێت.

ئاماده‌كردنی: دلێر ڕەفیق