پاوە
پاوە شارێکی باکووری پارێزگای کرماشانە. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی ھەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی شاھۆ و ئاتەشگادایە.
بە ھۆی شێوی زەوی، سازکردنی خانووەکان، شێوەیەکی تایبەتی بەشارەکە بەخشێوە؛ بۆیە پاوە، بە ھەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شێوە بیناسازیە، لە گشتی جۆگرافیای ھەوراماندا، وەک پاوە، وایە.
ئەم شارە ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە.
ھێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی «پاو» وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە کوردن و بە زاراوەی ھەورامی، دەئاخاوێنن؛ پاوە، تاساڵی ١٣٣٤ ھەتاوی.
شارستانی پاوە، لە دابەشکاریی وڵاتیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشانە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری پاوەس و لە سێ ناوچە پێکھاتووە:
شارستانی پاوە لە نێو کوردستاندا (ناوچە کوردنشینەکان)
ناوچەی ناوەندی گوندستانی ھەوڵی گوندستانی شمشێر
شارەکان: پاوە
ناوچەی باینگان گوندستانی ماکوان گوندستانی شێوەسەر شارەکان: بانەوڕێ، باینگان
ناوچەی نەوسوود گوندستانی سیروان
شارەکان: نۆدشە، نەوسوود
بەپێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2011دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە 56،837 کەس بووە.