ستران عەبدوڵڵا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Stran.jpg

نووسەر و رۆژنامەنووس

ساڵح عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە ستران عەبدوڵڵا.

لە ساڵی 1969 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە.

دەرچووی کۆلێژی ئابووری زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر.

نووسەر و ڕۆژنامەنووس، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ.

27 ساڵ ئەزموونی کاری رۆژنامەوانی لە ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.

خاوەنی 51 پەرتووکە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی لەسەر دۆزی کورد و دۆسێیەی ئێراق و تورکیا، لە نێوان زنجیرە کتێب و کتێب و نامیلکە کە دیارترینیان(مەسەلەی توتنەکە) بە سێ بەش، (نەتەوەیەک لەسەر کاغەز) و (لە رۆما کەوتە بەرچاوم)ە..

پەشداری کۆنگرەی دووەم و سێیەم و چەند پلێۆمێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە، هەروەها پەشداری کۆنگرەی پێنجی کردووە.

یەک لە ئەندامە سەرکەوتۆکانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە

ستران عەبدوڵڵا وەک نووسەر و رۆژنامەوانێک زیاتر لە 27 ساڵە لە بواری میدیای کوردستانی و بەتایبەتیش میدیایی حزبیدا کار دەکات.


بابەتە پەیوەستکراوەکان


STRAN21.jpg