محەمەد حوسێن شەریف (محەمەد گۆران)
پێداچوونەوی ٠٩:٣١، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
محەمەد حوسێن شەریف ناسراو بە (محەمەد گۆران)
لەدایکبووی گەڕەکی تەیراوەی شاری 'هەولێرە' ساڵی ۱۹۷٥
دەرچووی کۆلێژی ئادابە (زمان) بەشی زمانی کوردی ساڵی ۱۹۹۷
ماوەی ۲٥ ساڵە مامۆستایە و هاوشان لەگەڵ پیشەی مامۆستایەتی لەساڵی ۱۹۹٨ هاتۆتە ناو دنیای نووسین و سەرەتا لەکاری ڕۆژنامەوانییەوە دەستپێکردوە.
لەبەشێکی زۆر لەڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەولێر کاری کردووە و لە ئێستا بەڕێوەبەری نووسینیە لە گۆڤاری دیوان کە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە هەولێر دەری دەکات.
سێ کتێبی چاپکراوی هەیە
- ۱ ڕەمزی نافیع ڕۆڵەیەکی هەولێری فیداکاری سەربەخۆیی کوردستان، چاپی دووەمی ساڵی ۲۰۲۱ بڵاوکرایەوە
- ۲ خانی لەپ زێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم، چاپی هەولێر و ئەوروپا ۲۰۲۲
- ۳ میر محمەدەمین دەرگەڵەیی، هەولێر چاپی ۲۰۲۲
بابەتەپەیوەستکراوەکان.
- مولازم حهلیم، ئهو ژنهى دهبووایه ههموومان بیناسین!
- ڕەمزی نافیع ڕۆڵەیەکی هەولێری فیداکاری سەربەخۆیی کوردستان
- خانى لهپ زێڕین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دمدم
- میر محمەدەمین دەرگەڵەیی
- دیدارێک لەگەڵ شوكریه حهمهد ئهمین ڕواندزى
تۆمارێکی تایبەت بۆ کورد کۆلێکت لەلایەن بەرێز (محەمەد گۆران) سەبارەت بە ژیان و کارنامەی خۆی ڕێکەوتی 09-11-2022