فرود باقی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

فرود باقی لە سالی 1972 لە دایکبووە ،قۆناخی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (چیا)ی سەرەتایی لە ساڵی 1986 تەواوکردووە لە شارۆچکەی سەید سادق.

340063353 2367750889452.jpg

قۆناخی ناوەندی لە ساڵی 1989 لە قوتابخانەی ئازادی کوڕان لە سلێمانی تەواو کردووە.

هەروەها قۆناخی ئامادەیی لە قوتابخانەی هەڵکەوت لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1997 تەواوکردووە تەواوکردووە، پاشان لە ساڵی 1998 لە بەشی هونەر لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان دەست بەخوێندن دەکات.

لە ساڵی 2000 وەک مامۆستای هونەر لە گوندی کەوڵۆسی لە ناوچەی شارەزوور دەبێتە مامۆستا و پاشان لە ساڵی 2002 دەگوێزرێتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی لە قوتابخانەی ئامادەیی ئەزمەڕ وەک مامۆستای هونەر وانە دەڵێتەوە.

لەساڵی 2016 لە پەیمانگای گەشەپێدان دەست بە خوێندن دەکاتەوە بۆ بەدەستهێانی بڕوانامەی (بەکالۆریۆس).

لە ساڵی 2017 بڕوانامەی (بەکالۆریۆس ) بەدەست دەهێنیت ، لە ئێستاشدا سەرپەرشتیاری (هونەر) لە یەکەی چالاکی هونەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە شاری سلێمانی.

339915893 64896185697982.jpg

ناوبراو لە ساڵی 1987 وە سەرقاڵی کاری هونەر و وێنەکێشانە.

فرود باقی لە رێکەوتی 27-02-1999 یەکەم پێشەنگای خۆی لە هۆڵی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان لە شاری سلێمانی دەکاتەوە.

لە ساڵی 2002وە بێ دابڕان سەرقاڵی کاری هونەرییەو ستایڵی کارەکانیشی (گوزارشت خوازی و ئەبستراکت) بوو تاوەکو 18-06-2013 لە هۆلی مۆزەخانەی سلێمانی دووەم پێشەنگای ئەنجام دا،هەر لە هەمان ساڵدا ساڵی 2013 بە قۆناخێکی جیاواز کاری کردووە زیاتر کار لەسەر کەلەپور دەکات.

لە رێکەوتی 30-04-2017 سێیەم پێشەنگای تایبەتی خۆی دەکاتەوە لە مۆزەخانەی [[سلێمانی]] هەروەها تا ئێستا لە سەر هەمان ستاێڵ کار دەکات.