ڕه‌فیق حیلمی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:١٣، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ڕه‌فیق حیلمی کوڕی ساڵح عه‌بدوڵڵا ناسراو به‌ حیلمی، له‌ ساڵی 1898ز دا له‌شاری '''که‌رکووک''' له‌ دایکبووه‌ و باوکیشی ئه‌فسه‌رێکی سووپای عوسمانی بووه‌، قوتابخانه‌ی دوا ناوه‌ندی له‌ شاری '''سلێمانی''' و به‌غدا ته‌واو کردووه‌ و پاشان چووەتە ئ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ڕه‌فیق حیلمی کوڕی ساڵح عه‌بدوڵڵا ناسراو به‌ حیلمی، له‌ ساڵی 1898ز دا له‌شاری که‌رکووک له‌ دایکبووه‌ و باوکیشی ئه‌فسه‌رێکی سووپای عوسمانی بووه‌، قوتابخانه‌ی دوا ناوه‌ندی له‌ شاری سلێمانی و به‌غدا ته‌واو کردووه‌ و پاشان چووەتە ئه‌سته‌نبوڵ بۆ خوێندن له‌ کولیژ‌ی سوپا، به‌ هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانییه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاری سلێمانی تا دوای جه‌نگ توانیوویەتی بچێتەوە و خوێندنگه‌ی ئه‌ندازیاری لە ساڵی 1920دا ته‌واو کردووە.

ڕەفیق حلمی دوای بوونی بە مامۆستا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه‌که‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید دا(1918-1924)له‌ بواری ڕۆشنبیری و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا کاری کردووه‌ و له‌ ڕووداوه‌کانی هاتنی سمکۆ بۆ سلێمانی لە ساڵی1922ز و گفتوگۆی ئۆزده‌میردا لە ساڵی 1919ز دا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بووه‌.

لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقیشدا چه‌ندین پله‌ی فه‌رمانداری تری بینیووه‌ و له‌ دامه‌زراندنی چه‌ندین ڕێکخراو و حیزبدا به‌شدار بووه‌، له‌وانه‌ دارکه‌ر له‌ سالی 1937ز و حیزبی هیوا له‌ ساڵی1938ز دا، کە خودی خۆی سەرۆکی حیزبەکە بووە.

ڕەفیق حیلمی چەند به‌رهه‌مێکی به‌ زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی داناوه‌، له‌وانه‌

  • دراسات فی اڵاكراد منژ فجر التاریخ الی سنە 1920ز
  • دراسات فی اڵادب الكردب المعاصر
  • یاداشت (7 به‌رگ) ئەم بەرهەمە بریتییه‌ له‌ نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانی نووسه‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری ڕۆژانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شێخ مه‌حمودی مه‌لیکی کوردستان(1918-1924)دا، بە تایبەتی و هەروەها باسکردنی بارودۆخی ژیانی ڕامیاری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بە شێوەیەکی گشتی.

به‌رهه‌می یادداشت پێکدێت له‌: (۷ به‌رگ) کە کۆکراوەتەوە له‌ (3 کتتێب)د

  • شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی (دوو به‌ش). له‌گه‌ڵ چه‌ند نوسراوێکی تر
  • ڕه‌فیق حێلمی جگه‌ له‌ زمانی کوردی زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی و فه‌ڕه‌نسی زانیوه‌ و لە ڕۆژی 04-08-1960 له‌ شاری به‌غدا کۆچی دوای کردووە، -سلێمانی به‌ خاک سپێردراوە.

سەرچاوە: ژێکاف -یاداشتی ڕەفیق حیلمی