ڕه‌فیق حیلمی
ڕه‌فیق حیلمی کوڕی ساڵح عه‌بدوڵڵا ناسراو به حیلمی، له ساڵی 1898ز دا له‌شاری کەرکووک له دایکبووه و باوکیشی ئه‌فسه‌رێکی سووپای عوسمانی بووه، قوتابخانه‌ی دوا ناوه‌ندی له شاری سلێمانی و به‌غدا ته‌واو کردووه و پاشان چووەتە ئه‌سته‌نبوڵ بۆ خوێندن له کولیژی سوپا، به هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی تا دوای جه‌نگ توانیوویەتی بچێتەوە و خوێندنگه‌ی ئه‌ندازیاری لە ساڵی 1920دا ته‌واو کردووە.
ڕەفیق حلمی دوای بوونی بە مامۆستا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه‌که‌ی شێخ مەحموودی حەفید دا(1918-1924)له بواری ڕۆشنبیری و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا کاری کردووه و له ڕووداوه‌کانی هاتنی سمکۆ بۆ سلێمانی لە ساڵی1922ز و گفتوگۆی ئۆزده‌میردا لە ساڵی 1919ز دا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بووه.
لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقیشدا چه‌ندین پله‌ی فه‌رمانداری تری بینیووه و له دامه‌زراندنی چه‌ندین ڕێکخراو و حیزب‌دا به‌شدار بووه، له‌وانه دارکه‌ر له سالی 1937ز و حیزبی هیوا له ساڵی1938ز دا، کە خودی خۆی سەرۆکی حیزبەکە بووە.
ڕەفیق حیلمی چەند به‌رهه‌مێکی به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی داناوه، له‌وانه
- دراسات فی اڵاكراد منژ فجر التاریخ الی سنە 1920ز
- دراسات فی اڵادب الكردب المعاصر
- یاداشت (7 به‌رگ) ئەم بەرهەمە بریتییه له نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانی نووسه‌ر له ده‌وروبه‌ری ڕۆژانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شێخ مه‌حمودی مه‌لیکی کوردستان(1918-1924)دا، بە تایبەتی و هەروەها باسکردنی بارودۆخی ژیانی ڕامیاری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بە شێوەیەکی گشتی.
به‌رهه‌می یادداشت پێکدێت له: (۷ به‌رگ) کە کۆکراوەتەوە له (3 کتتێب)د
- شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی (دوو به‌ش). له‌گه‌ڵ چه‌ند نوسراوێکی تر
- ڕه‌فیق حێلمی جگه له زمانی کوردی زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی و فه‌ڕه‌نسی زانیوه و لە ڕۆژی 04-08-1960 له شاری به‌غدا کۆچی دوای کردووە، -سلێمانی به خاک سپێردراوە.
سەرچاوە: ژێکاف -یاداشتی ڕەفیق حیلمی
كاتێك شێخ مه‌حموودی حه‌فید بۆ جاری دووه‌م له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1922 كابینه‌یه‌كی تازه‌ی دانا‌و بووبه مه‌لیكی كوردستان، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرده ڕاوێژكاری ڕامیاری خۆی و ئه‌م ناوداره گه‌لێك وتاری ڕامیاری له ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژی كوردستان" زمانی میریی مه‌لیك مه‌حموود نووسی. كاتێك كه میری كوردستانی باشوور به پیلانی به‌ریتانیا و به‌زه‌بری هێزی چه‌كداری له‌ناوبرا، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌و ناوچه‌یه دوور خرایه‌وه‌و كرا به مامۆستای بیركاری، به‌ڵام ده‌ستی له كوردایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت و پتر له‌سه‌ر گه‌یشتنی كورد به مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌وڵیدا بووه یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له ساڵی 1930 و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته‌ی گیرا.
كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیان و لاوانی كوردی هه‌ولێر و سلێمانی و کەرکووک و کۆیە و کفری ڕێكخراوێكی ڕامیاریان به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی "داركه‌ر" دامه‌زراند و ئامانجیان ڕزگاركردنی كوردستان بوو، به‌ڵام نه‌بووه ئه‌و پارته جه‌ماوه‌رییه تاكو له ساڵی 1939 مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرا به سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه، ناوه‌كه‌یشی له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و كرا به "پارتی هیوا".
به هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی ئه‌م سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه لێهاتووه، زۆر له ئه‌فسه‌ری كورد په‌روه‌ر و كاسبكار و ڕووناكبیر بوونه ئه‌ندامی كارای ئه‌م ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كوردستان تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی وا به هه‌وڵ و هیمه‌تی ئه‌و پارته "مەلا مستەفای بارزان"ی ده‌ست به‌سه‌ر له سلێمانییه وه، ده‌رباز كرا بۆ ناو خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌وه‌ێوه‌ش له 1943.07.28 گه‌یشته‌وه ناوچه ی بارزان بۆ خۆكۆكردنه‌وه بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی 1943- 1945ی بارزان.
ئه‌و پارته‌ی هیوا تاكۆتایی ساڵی 1943 و نیوه‌ی یه‌كه‌می 1944 به‌هێزترین كۆمه‌ڵه‌ی ڕامیاری كورد بوو، یارمه‌تیه‌كی باشی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بارزانی دا، له جێی پارتی هیوا دوو ڕێكخراوی ڕامیاری كورد دروستبوون و په‌ره‌یان سه‌ند ئه‌وانیش "پارتی شۆڕش" و "پارتی ڕزگاری" بوون و له 1946.08.16یش له شوێنی هه‌ردوو ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كه "پارتی دیموكراتی كوردستان" دروستبوو، مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی"ش وه‌ك ناودارێكی ڕامیاریی گه‌وره‌ی كورد مایه‌وه تاكو له 1960.08.04 كۆچی دواییكرد. مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناودارێكی ڕامیاری گه‌وره بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا شاعیر‌و مێژوونووس و وه‌رگێڕو ڕه‌خنه‌گری لێهاتووی وێژه‌ی كوردیش بوو، له‌ماوه‌ی ژیاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی داناوه‌و به چاپی گه‌یاندوون
- 1.كورد له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا 1920 به زمانی عه‌ره‌بی
- 2.خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد (له‌فه‌ڕه‌نسیه‌وه) كردوویه‌تی به كوردی
- 3.شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م، له 1941 و به‌رگی دووه‌میش له 1956 دا به‌چاپ گه‌یاند
- 4.یادداشت "كوردستانی ئێراق و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود" 6 به‌رگه و هه‌موویان چاپكراون
- 5.دیوانێكی شیعری به‌ناوی "پاش تهمووز"