داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەقیدەنامەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی، یەکەم پەخشان بە شێوەزاری سۆرانی

ئەم عەقیدەنامەیە لە لایەن مەولانا خالید شارەزوورییەوە بە شێوەزاری سۆرانی نووسراوە و کۆنترین بەرهەمە کە بە شێوەی پەخشان بە زاراوەی سۆرانی نووسرابێ. ئێمە لە ژێر ناونیشانی 'عەقیدەی مەولانا خالید' بە وردی سەرنج دەخەینە سەر ئەم عەقیدەنامەیە.

Img-7004.jpg

شێرکۆ ژانزێم

کوردشۆپ - مەولانا خالید (١٧٧٩-١٨٢٦)، لە قەرەداخی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە بنەڕەتدا لە کوردانی گۆران بووە. لە سلێمانی لە ژێر دەستی شێخانی بەرزنجی کە پەیوەست بوون بە نەریتی قادرییەوە، دەستی بە خوێندن کردووە. دوای مردنی باوکی جێگای دەگرێتەوە و دەبێتە مودەڕڕیس.

دوای ئەوە دەچێتە زیارەت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، پاش گەڕانەوەی بە تەواوی خۆی بۆ عیلم و تەسەوف تەرخان دەکات. لە سلێمانی سۆفییەک دەناسێ و بە ڕاسپاردەی ئەو سۆفییە دەچێتە دێهلی. لەوێ لە سەردستی شێخ عەبدوڵڵا دێهلەوی دەست بە خوێندن دەکات. دوای ماوەیەک شێخ عەبدوڵڵا دێهلەوی دەیکات بە خەلیفەی تەریقەتی نەقشبەندی. مەولانا خالید دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی.

گەڕانەوەی مەولانا خالید و بڵاوکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی، دەبێتە هۆی ناڕەحەتیی قادرییەکانی دەڤەری سلێمانی. بەهۆی ئەوەوە پەیوەندیی نێوان مەولانا خالید و "شێخ مارف نۆدی" تێکدەچێت. مەولانا خالید بۆ ئەوەی ناخۆشییەکی گەورە ساز نەبێت، لە سلێمانییەوە ڕوو لە بەغدا دەکات. دوای دوو ساڵ دەگەڕێتەوە سلێمانی، بەڵام ناهێڵن جارێکی تر پشوو بدات و دیسان دەگەڕێتەوە بەغدا. بەڵام ئەمجارە ناهێڵن تەنانەت لە بەغداش پشوو بدات. مەولانا خالید ئەمجارە دەچێتە دیمەشق. ماوەیەک لە دیمەشق دەمێنێتەوە و لەوێ کۆچی دوایی دەکات..



درێژەی بابەت