30-10-2023
پێداچوونەوی ١٢:٥٧، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''باشووری کوردستان''' '''ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستان''' * ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد * كۆبونه‌وه‌ی ته‌واوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان به سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی...»ەوە)
باشووری کوردستان
ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستان
- ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
- كۆبونه‌وه‌ی ته‌واوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان به سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجامدرا و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش پێدانی مۆڵه‌تی كۆتاییه به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كه پێشتر مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش كردوه، هه‌روه‌ها ئاسانكاری ده‌كرێت له پرسی كوژانه‌وه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زه‌وی به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی باشتری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه 30/10/2023 رێكاره‌كانی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی كیلۆواتێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییهكانی بۆ ئه‌م مانگه دیاریكرد و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ستیهكیش پابه‌ندی نرخه‌كه نه‌بێت، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
- به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی، لیژنه‌ی باڵای دیاریكردنی نرخی كاره‌بای كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبون (ستییهكان) كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و تیایدا نرخی كیلۆواتی كاره‌بای مۆلیده‌ی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) دیاریكرد، كه بریتیه له (281) دینار بۆ هه‌ر كیلۆواتێك.
- نرخی كیلۆوات هاوهرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییهكان بریتیه له (281) دینار
- له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ستییهكانی ناو شاری سلێمانی ئاماده‌بون، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل له‌بازاڕ و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی بۆ خه‌رجی مۆلیده‌ی ستییهكان ئاماده‌كراوه نرخی كیلۆوات هاوهرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییهكان بریتیه له (281) دینار.
- پێویستیشه سه‌رجه‌م ستییهكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابه‌ندبن بهنرخهكهوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر له‌و نرخه وه‌ربگرن روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه و سزاده‌درێن.
كه‌شناسی هه‌رێم
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 30/10/2023 ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی باشوری خۆرئاوای هه‌رێم ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه.
- سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت
- ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 31/10/2023 ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌گه‌ری چاڵاك بونی هه‌یه بۆ سه‌روی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه شاخاویه‌كان كه‌مێك نزمده‌بنه‌وه به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
سەرچاوەکان
ماڵپەری خەندان