دانا غەنی
پێداچوونەوی ٢٠:٣٢، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «دانا غەنی (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە سلێمانی) وێنۆک لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم بەرھەمی ھونەری خۆی بەناوی (نیاز) بۆ تەلەفزیۆنی '''کەرکووک''' تۆمار کردووە. پاشان بووەتە خاوەنی چەندین کاری ھونەری لە ھەموویان دیارتر "دیاری ئەمجارە" ھۆنراوەی '''شێر...»ەوە)
دانا غەنی (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە سلێمانی)
لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم بەرھەمی ھونەری خۆی بەناوی (نیاز) بۆ تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمار کردووە.
پاشان بووەتە خاوەنی چەندین کاری ھونەری لە ھەموویان دیارتر "دیاری ئەمجارە" ھۆنراوەی شێرکۆ بێکەس و ئاوازی کاروان عوسمانە.
دواتر گۆرانی جۆشی ئەوین کە زیاتر بە گۆرانی ووتم ئەمشەو ھاتووەتە سەر زاری گوێگرانی، لە دواییدا یەکەم ئەلبوومی خۆی لە ساڵی ١٩٨٨دا بڵاودەکاتەوە.
ناوبراو بە گۆرانی ( گوڵە ھۆ حاجی مریەم) لای ھەوادارانی ناسراوە. دواین کاری ھونەری بڵاوکردنەوەی کلیپێک بوو بە ناوی (بێ سێبەرم).
دانا ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ھیچ بەرھەمێکی بڵاونەکردووەتەوە.