داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لانک لە فۆلکلۆر و هۆنراوەی کوردی دا

6AXAAEehzy.jpg

نووسینی: ڕەزا شوان

(لانک) و (بێشکە) دوو ناوی هاومانان، مەبەستێک دەگەیەنن، لۆرک و جۆلانیش دوو ناوی ترن، هەموویان شوێنی نووستن و ژیـرکردنەوە و ئـارام بەخشینن بە منـداڵی کۆرپە، تەنها جۆلانێ نەبێت کە بۆ هەموو قۆناغەکانی منداڵی بەکاردەهێنرێت.. هەندێ جاریش بەپێی کات و شوێن و پێویست بەکارهێنراون و بەکاردەهێنرێن. لانک و بێـشکە و هەلـۆرک بە نەرمی رادەژێنـرێن، بەڵام جـۆلانی باڵیپێوەدەنـرێت. . لانک کەرەستەیەکی رەسەنی داهێـنان و دروستکراوێ تایبەتی گەلی کوردە لە هەموو جیهان دا. مێژووی دروستکردن و بەکارهێنانی لانک لە کوردستـان دا، زۆر کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هەزار ساڵ بەر لە ئێستا، تا ئەمـڕۆش لانک بایـەخ و جـوانی و رەسەنایەتی خۆی لەدەست نەداوە و لە زۆربەی ماڵەکانی کوردستان دا هەیە، دایکانی کوردمان بەکاری دەهێنن.. بوونی لانکیش لە ماڵان دا، گوزارشتە لە بوونی منداڵ لەو ماڵانەدا، منداڵیش بەرهەمی خێزانییە و مایەی خۆشی و شادی و درێژەدانە بە ژیـان و مان و زۆربوونی وەچە و نەتەوە. لانک یەکێکە لەو کەرەستە جوان و دێرینە بەرچاوانەی، کە مۆزەخانەکانی کەلەپووری کوردییان لە کوردستان دا رازاندۆتەوە و جێی سەرنج راکێشانی گەشتیارانی بیانییە. . لانک لە زۆربەی جـۆری دارەکـان دروست دەکرێت، بە تایبەتیش لە داری (هەنـار، هەنجیر، قۆخ، بی، قەزوان، گوێز، توو، بەڕوو، کە ئەم دارانە لە دارستانەکان و لە چەمەکانی کوردستان دا زۆرن و بڕین و ریکخستنیشیان ئاسانە بۆ دروستکرنی لانک.


درێژەی بابەت