جەمال نەبەز
لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.
- لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.
- ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.
- لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.
- لەساڵی 1970-1979 لەزانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە.
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.
- لە ساڵی 1962 کە کوردستانی جێهێشتووە بەهیچ جۆرێک نەگەڕاوەتەوە.
لە رۆژی 11-11-2018 لە شاری بەرلین بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە لە نەخۆشخانەدا خەوێندرا و، دوای چەند رۆژ لە خستنە نێو کۆماوە بەهۆی هەناسەتەنگبوونەوە، رۆژی 08-12-2018 لە تەمەنی 85 ساڵیدا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
بابەتە پەیوەستکراوەکان
پەرتووکەکان
- کوردستان و شۆڕشەکەی
- زمانی یەکگرتووی کوردی
- جەمال نەبەز - کۆبەرهەم 7
- لالۆ کەریم
- جرتوفرتی ئەم دووایییەی جەلال تاڵەبانی بۆ رێککەوتنی لەگەڵ بەعسیەکانی بەغدادا 06-01-1984
- هەولێرەکۆن، پەنجا ساڵ لەمەوبەر، پاییزی 1960 پاییزی 1961
- گۆڤاری نیشتمان تەمووزی 1943- مایسی1944
- کوردانی سەرگەردان و برا موسوڵمانەکانیان
وێنەکان
بەڵگەنامەکان