سورەیا بەدرخان لەگەڵ کچەکەی شازادە قودرەت و کوڕەکەی حەکی بەدرخان
پێداچوونەوی ٢٣:٥٩، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
سورەیا بەدرخان لەگەڵ کچەکەی شازادە قودرەت و کوڕەکەی حەکی (هەقی/حەقی) بەدرخان، هاوسەرگیری لەگەڵ مامی شا حوسێنی ئوردن کرد لە ساڵی 1929دا.
ئەندامانی بنەماڵە دەستڕۆشتۆکانی کورد بوون زانا و لێکۆڵەری خوێندەوار بوون.
بۆ نموونە شازادە سورەیا بەدرخان بڕوانامەی کشتوکاڵی لە سۆربۆن هەبووە.
براکەی شازادە جەلادەت بەدرخان بڕوانامەی فیلۆلۆژی لە سۆربۆن هەبووە. جەلادەت زمانزان بوو و یاساکانی ڕێزمانی کوردی مۆدێرن گۆڕی لەگەڵ بەرهەمە ئیتیمۆلۆژییەکانی لە ساڵانی1930 لەگەڵ چەندین بڵاوکراوەی کتێب و گۆڤاری بەناوبانگ کە بۆ چەند دەیەیەک بە بەردەوامی دەرچوون، وەک هاوار (یارمەتی) و ڕۆناهی (ڕووناکی) ) .