کەلار لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٢:١٩، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''سەباح عەلی جاف''' وێنۆک بەپێی بەڵگەنامەیەکی بەریتانی، لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانییدا (١٩٣٩- ١٩٤٥)، لەکوردستان بزووتنەوەی بەرهەڵستکاری دژی ئینگلیز دروست بووە و لە '''کەلار'''یش هەواداری ئەو گروپە چالاک بوون. ئەو بزووتنەوەی...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

سەباح عەلی جاف

410138083.jpg

بەپێی بەڵگەنامەیەکی بەریتانی، لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانییدا (١٩٣٩- ١٩٤٥)، لەکوردستان بزووتنەوەی بەرهەڵستکاری دژی ئینگلیز دروست بووە و لە کەلاریش هەواداری ئەو گروپە چالاک بوون.

ئەو بزووتنەوەی لەناوچەکە بەهاندانی نازییەت بووە وەک نەیار و دژە ئنگلیز، بەپێی بەڵگەنامەیەک لە(٢٧ی ئایاری ١٩٣٩)دا لەناو کورددا لایەنگری بۆ نازییەت دروست بووە بەتایبەت لەسنوری سلێمانیدا، بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەڵگەنامەییە لە کەلاریش هەواداری نازییەت هەبووە و بۆ ئۆرگانەکانی ئەو گروپە کارییان کردووە.

هەر لەبەڵگەنامەکەدا بەژمارە ( FO.370/67) بڵاوکراوەتەوە، ناوی ژمارەک کەسایەتی و ئەندامی پارتی نازی هێناوە بۆ بەرژەوەندییەکانی دژە ئینگلیز لەو دەمەدا کاریان کردووە.