جەمال شادان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هونەرمەند جەمال شادان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانییە.

جەمال شادان..jpg

هونەرمەند جەمال شادان لە سەرەتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا ئارەزوو و خولیایی مۆزیک دەکەوێتە سەری و سەرەتا خۆی فێری ئامیری (دووزەلە) دەکات.

پاشان کە دەچێتە خانەی مامۆستایان کەمانچەیە دەکڕێت و لەسەر دەستی مامۆستایی کۆچکردووە (ولیەم یوحەننا) فێری نووسینەوە دەنگەکان و نۆتا دەبێت.

جەمال شادان.1.jpg

تا ئەو کاتەی دەبێتە مامۆستای سروود و مۆسیخا لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی.

جەمال شادان لەگەڵ هاورێکانی بەشداری هەموو بۆنە و ئاهەنگەکانی بووە هەروەها ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە.

ناوبراو لە ئێستادا خانەنشینە و بەشداری کەم بۆتەوە لە بۆنەکاندا.