ناری

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٥:٥٠، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «مەلا کاکە حەمەی بێلوو کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧٤-١٩٤٤) شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە. ھۆنراوەکانی نالی و مەحوی کارییان تێکردووە و وشەی «ناری»ی کردووە بە نازناوی ھۆنراوەی خۆی. ناری یەکێکە لە شاعیرەکانی ڕێبازی کلاسیزمی کوردی و پە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

مەلا کاکە حەمەی بێلوو کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧٤-١٩٤٤) شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە. ھۆنراوەکانی نالی و مەحوی کارییان تێکردووە و وشەی «ناری»ی کردووە بە نازناوی ھۆنراوەی خۆی. ناری یەکێکە لە شاعیرەکانی ڕێبازی کلاسیزمی کوردی و پەیڕەوانی تەریقەتی قادری. زۆربەی ژیانی لە دێی بێلوو مەلا بووە، بۆیە بە مەلا کاکە حەمەی بێلووش بەناوبانگە.

ژیان

ناوی کاکە حەمەیە و کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانە. لە ساڵی ١٨٧٤ دا لە گوندی کیکن لە ناوچەی مەریواندا ھاتۆتە دنیاوە.

لە تەمەنی شەش ساڵیدا لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە، قورئان و پەڕتووکە وردەڵەکانی تەواوکردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان، سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵاغ، وان، باشقەڵا، ھەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە ڕواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی ١٨٧٩ وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کیکن. پاشان بە داوای حسێن بەگ مالکی بێلوو چووە گوندی بێلووی نزیک بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریک بوە تا ساڵی ١٩٤٤ کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە بێلوو بەخاک سپێردراوە.

ناری لە ئەو کەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا کە ھۆنراوەی ئایینی و غەرامیی ھەیە، گەلێک ھۆنراوەی نیشتمانیشی ھەیە. لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تاھیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید کە گەلێک ھۆنراوە و پەخشانی زۆر جوانی بۆ داناون.[١]


ناری شاعیر

ناری شاعیر، وەكو یەكێك لە شاعیرەكانی رێبازی كلاسیكی كوردی، سەرسام بووە بە هۆنراوەكانی نالی و مەحوی.ناوی تەواوی مەلا كاكە حەمە كوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧٤-١٩٤٤) شاعیرێكی كورد خەڵكی ناوچەی مەریوان بووە.

لەساڵی ١٨٧٤ دا لە گوندی كیكن لە ناوچەی مەریواندا هاتۆتە دنیاوە. لەتەمەنی شەش ساڵیدا لای باوكی دەستی بەخوێندن كردووە، قورئان و پەڕتووكە وردەڵەكانی تەواوكردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان، سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵاغ، وان، باشقەڵا، هەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی ١٨٧٩ وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ كیكن. پاشان بە داوای حسێن بەگ مالكی بێلوو چووە گوندی بێلووی نزیك بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریك بوە تا ساڵی ١٩٤٤ كۆچی دوایی كردووە و هەر لە بێلوو بەخاك سپێردراوە.

ناری لە ئەو كەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا كە هۆنراوەی ئایینی و غەرامیی هەیە، گەلێك هۆنراوەی نیشتمانیشی هەیە. لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری ئەتوانین ئاماژە بكەینە بە تاهیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید كە گەلێك هۆنراوە و پەخشانی جوانی بۆ داناون.[٢]

  1. ویکیپیدیا
  2. سەرچاوە:خاك- بەیاد مەریوانی